part 27

110 25 337
                                    

دە ئاخر ئەو دەنگە 🐸
کەی کیو زانیویەتی کێی هەڵبژاردوە بۆ کۆمپانیاکەی 😭🤌

.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
...................................................

"پرسیاری زۆر ئەکەی ئەزانی ؟"
سان وتی

چاوم لێی سوڕاند

"نۆڤا"
سۆنگهوا بە ماندوویەتیەوە وتی

بەخێرای سەیریم کرد

"باشی؟ هیچ شتێکت پێویستە؟"
بە خێرای وتم و لە شوێنی خۆم هەڵسامەوە بە شڵەژاویەوە سەیریم دەکرد

دەستەکانی گرتم

"ئارامبەوە"
سۆنگهوا وتی
"بیرم دەکردی بمبوورە ڕۆژی لە دایکبونتم شێواند "

فرمێسکەکانم کەوتن

"کە تۆ ئێستا لای منی ئەوە هەموو شتێکە هەر خۆی کە ئەوە دیارەیەک بوو بۆ من کە تۆ هێشتا سەلامەتی "
وتم

"فرمێسکەکانت "
سۆنگهوا وتی
"چیم وت ؟"

بە خێرای فرمێسکەکانم سڕی

"دایک و باوکت و ئارا زۆر تێکشکان بەو حاڵەی تۆ باشترە قسە لەگەڵ ئەوان بکەی "
وتم و لێی دوورکەوتمەوە

هەموویان دەورەیان لە سۆنگهوا دا دایکی بەردەوام دەستە شکاوەکەی ماچ دەکرد ئاراش نەدەوەستا لە فرمێسک ڕشتن بەڵام باوکی بەبێدەنگی لەلای وەستابوو و سەیری دەکرد

دوێنێش بەتەواوی بێدەنگ بوو تاکە شت لێی بەدی دەکرا خەم و پەژارە بوو نە گریان نە قسەیک هیچی نەبوو

نەمتوانی زۆر لای سۆنگهوا بمێنمەوە هەست بە تاوان دەکەم ئەو بەهۆی منەوە وای لێ بەسەر هات بۆچی ناچارم بەرگەی ئەو دەروون نەخۆشە بگرم بۆچی ؟

دوێنێ شەو بریندارم کرد هیوادارم هیچی خراپ نەکات

خۆشم نەمزانی چ کاتێک خەوم لێ کەوت بەڵام ئەوە دەزانم کە خۆر هەڵهاتبوو نەمدەتوانی بخەوم تەنها بە بیرکردنەوە لەوەی ئەو دەمامک سوورە نەفرەتیە بێتە ژوورەوە و شتێکی خراپ بەسەر هەموویان بێنێت

پێویستە بچم بۆ لای باوکم من ئەو کەسە نیم کە دەبێت داوای لێبوردن بکەم بەڵام نابێت بەهۆی منەوە باوکم ئازاری پێ بگات ئەو بەو شێوەیە خراپ نییە تەنها بەرگە ناگرێت کە شتێک ئازادن دەدات منیش دەبا لێی تێگەشتبام نەک بەم شێوەیە ڕەفتارم کردبا

ئێستا کاتێکی باشە تا بڕۆم بۆ لای باوکم ئێستا سۆنگهوا بەتەنها نییە

"من پێویستە قسە لەگەڵ باوکم بکەم لەسەر ئەو ڕەفتارەی دوێنێم بەرامبەری زوو دەگەڕێمەوە "
وتم و بە خێرای بەرەو دەرەوە ڕۆشتم بێ ئەوەی بوار بدەم کەس هیچ شتێک بڵێت

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now