part 35

115 24 384
                                    


.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
...................................................

"بەخێر بێن بۆ کافێکەمان داوابکەن تا باشترینتان پێشکەش بکەین"
بە ڕوو خۆشیەوە بەو دوو مشتەریەم وت کە یەکەمجارە بێن بۆ ئێرە لەماوەی ئەو مانگەی کە من لێرەم

"من قاوەیەک داوا دەکەم. ئەی تۆ ئازیزم؟"
کوڕەکە وتی و سەیری خۆشەویستەکەی کرد

"با بۆمنیش هەمان شت بێت تکایە "
کچەکە بە شیرینیەوە وتی

داواکاریەکانم لەسەر دەفتەرە بچووکەکەی دەستم نوسی

"کەمێکی تر داواکاریەکەتان دەگات تکایە ئاسوودەبن "
وتم و ئەوانم جێ هێشت

"هێی جەیک دوو قاوە بۆ مێزی ژمارە شەش "
وتم
"کارەکان چۆن دەڕۆن ؟"

"باش چی دەربارەی تۆ ؟"
جەیک وتی

"منیش بە هەمان شێوە "
وتم

زەنگی دەرگاکە هات بە واتای ئەوەی مشتەری نوێ هات

"کەوایە دەتبینمەوە "
وتم و رۆشتم بۆ لای مشتەریەکان

مانگێکە خەریکی کارم لەو کافێیە شتەکان تا ڕادەیەک باش دەرۆن جار جار دەمامک سوورەکە خۆی دەردەخات بەڵام بەزمێکی وا نانێتەوە ئەوەش من دەترسێنێت

جەیمس و باوکم زۆر توند بوونە لەگەڵ سۆنگهوا ئەوەش بە جۆرێک ماندوو کەرە رۆژانە ڕوونکردنەوە بدە بۆ برا و باوکە بێزارکەرەکەت

لەو ماوەیە دووبارە مۆڵەتی شۆفێریم نوێ کردەوە و ئۆتۆمبێلێکم کڕی سەرەتا زۆر زەحمەت بوو تا باوکم ڕازی بکەم کە دانەیەکم بۆ بکرێت بەڵام سوپاس بۆ خوا توانیم قەناعەتی پێ بێنم کە پێویستە من لە ئێستادا دانەیەکم هەبێ

ئاگاداریەکانی هاوڕێکانیشم لەلایەک بەتایبەت هۆنگ دوای ئەوەی ڤالێریا نەیتوانی دەمی خۆی بگرێت و لای هۆنگ باسی ئەو ڕووداوەی کرد کە چۆن ئۆتۆمبێلەکەی یۆسانگ و ئۆتۆمبێلی پۆلیسم بەیەکەوە نوساند

ماوەیەک ئوویۆنگ و ستێلا ببون بە گاڵتەجاری ژێر دەستی سان و مینگی و ڤالێریا دەبێ بڵێم زیاتر ئەو سێیە چونکە ئەوانی تریش گاڵتەیان پێیان دەکردن یونهۆ لە هەمووان خراپتر هەموو کات دەی وت کە ' چاوەرێ دەکات خوشکەکەی لەگەڵ پیرە پیاوێک هاوسەرگیری بکات چونکە هیچ کەسێک نایەوێت ببێت بە هاوسەری شازادەی نێگەتیڤەکان' هەتا جارێک ستێلا دەستی کرد بە گریان
من هەموو کاتەکە لە دووری ئەو بابەتە بووم چونکە ئەوکات خراپ ترسام هەتا غیرەتی ئەوەم نییە وەک شتێکی خۆش باسی بکەم

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now