part 39

101 27 256
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
.....................................

منیان لە ژوورێک جێ هێشتوە بەتەنها لەگەڵ ئەفسەرێکی توڕە و بێ تەحەمول جگە لە مێز و کورسیەک و پەنجەرەیەکی گەورە کە ناتوانم من پشتی پەنجەرەکە ببینم


"من پێتان دەڵێم کە هیچ شتێکم نەکردوە سوێند دەخۆم منیش ناونیشانم بۆ هات کە بچم بۆ ئەو شوێنە "
بە گریانەوە وتم
"من نابێت لێرە بم ئارا ئێستا پێویستی بە یارمەتی منە ئەگەر من ئەو رزگار نەکەم ئەو نەفرەتیە شتێکی لێ بەسەر دەهێنێت"

"منیش ئەوەم دەوێت ئێستا هاورێکەت پێوستی بە تۆیە کەوایە پێمان بڵێ ئەو کەسە کێیە و لە کوێیە؟"
ئەفسەرەکە وتی و خۆی تا ئاستی ڕوخسارم نزم کردەوە

"سەیرکە وەک وتم ناوی نازانم بەڵام هەموو کات دەمامکێکی سووری پۆشیوە وە هەروەها برینێکی گەورە لە نزیک چاوی هەیە  "
بە گریانەوە وتم
"سوێند دەخۆم پێتانم دەوت ئەگەر بمزانیبا ئەو لە کوێیە تکایە بهێڵن لێرە برۆم"

دەرگاکە کرایەوە پیاوێک هاتە ژوورەوە پانتۆڵێکی رەش و قەمیسێکی سپی پۆشیبوو قەمیسەکەی خستبووە ناو پانتۆڵەکەی و لەش و لارێکی رێکی هەیە بەنزیکەیی وەک سان دەبێت قژی هەمووی بۆ دواوە بردبوو سەیری منی کرد بەڵام هەر زوو چاوی لەسەرم لابرد و سەیری ئەفسەرە تورەکەی کرد

"هیچ شتێکت دەست کەوت زانیت کە کەسەکەی تر کێ بوو ؟"
بە دەنگێکی گڕ و پیاوانە وتی

"زانیاریەکی وا نییە تەنها دەڵێ کە هەمووکات دەمامکێکی سووری پۆشیوە و برینێکی گەورە لە نزیک چاوی هەیە لەوە زیاتر هیچ شتێک ناڵێت "
ئەفسەرە کە بە بێزاریەوە وتی

پیاوەکە دووبارە سەیری منی کردەوە

"دانی بە تاوانەکەی نا؟"
پرسی و بە لاچاوێک سەیری ئەفسەرەکەی کرد

"خەریک بوو توند و تیژی بەکار بێنم تا دان بە تاوانەکەی بنێت"
ئەفسەرەکە وتی
"زۆر سوورە لەسەر قسەکانی تەنها دەزانێت بگریت و بڵێ کە ئەو بێتاوانە زۆریش قسە دەکات لە کاتێکدا هەموو قسەکانی دووبارەن سوێند دەخۆم هەموویم ئەزبەر کردوە "

"بۆ خۆمی جێ بێڵە"
پیاوەکە وتی و قۆپچەی قۆڵی قەمیسەکەی کردەوە و لە بەرامبەرم هەردوو دەستی لەسەر مێزەکە دانا و خۆی لار کردەوە و بە شێوەیکی ترسێنەر سەیری دەکردم

"بەسەرچاو گەورەم "
ئەفسەرەکە وتی

دیارە پلەی ئەوەیان لەو ئەفسەرە بەرز ترە

"دڵنیابە لەوەی هیچ پارێزەرێکی نابێت "
ئەفسەرە ترسێنەرەکە وتی و بە تیژی سەیری دەکردم منیش بە هەمان شێوە چاوم بریبوە چاوی من لێی ناترسم من دوو چاوی زۆر لەوە ترسناک ترم بینیوە جا ئەوە چییە

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now