part 43

115 28 497
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
.............................................

"تۆ وتت ئەو باشە"
مینگی بە تورەیەوە سەیری ئەفسەر ئەلێکسی کرد

"نۆڤا "
یۆسانگ وتی
"کێ ئەوەی بەسەر هێنای خێرا بیڵێ "

بەبێدەنگی سەیری مینگی و یۆسانگم ئەکرد

یانی ئەوانیش باوەریان بە من کرد بەوەی کە بێ تاوانم ؟

"کوڕینە زۆر بێهێزە ڕێگەی بدەن دانیشێت"
ئەفسەر ئەلێکس وتی

مینگی و یۆسانگ یارمەتیان دام تا دانیشم

مینگی بە خێرای رۆشت زەرفەکانی هێنا

"سەیرکە نۆڤا ئوویۆنگ ئەوانەی بۆ ئامادە کردوی وتی کە تۆ زۆرت حەز لێیەتی "
مینگی وتی و دانە دانە قتوی خواردنەکانی لە زەرفەکە دەهێنا دەرەوە
"تۆ زۆر لاواز دەردەکەویت دەبێ هەندێ شت بخۆی بۆ ئەوەی کە هاتیە دەرەوە لێرە کاتی خۆش بەسەر ببەین "

یۆسانگ سەری یەکێک لە قتوەکانی کردەوە

"سەیرکە ئوویۆنگ خۆشترین خواردنی تۆی ئامادە کردوە وتی کە بەتاڵی بۆی بهێنیتەوە ئەگینا مێشکمان ئەخوا "
یۆسانگ وتی

یاریم بە دەزبەندەکەی دەستم دەکرد هیچ شتێک نەبوو تا بیڵێم مێشکم بەتاڵ بووە زمانم گیراوە لێوەکانم توانای هیچیان نییە

"دەی نۆڤا ئەگینا من ئەیخۆم"
مینگی وتی و کەوچکێکی خوارد

سەیری مینگیم کرد

"تۆ پێویستە شتێک بخۆی "
مینگی وتی

"ئارا "
وتم
"بۆ ئارای ببەن ئەو ئێستا برسیە ئەو نەفرەتیە هیچ شتێکی پێ نادات تا بیخوات "

یۆسانگ منی خستە باوەشی خۆی

"ئارا ئێمە بەهێزە ئەو باش دەبێت ئێمە بە زووترین کات دەیدۆزینەوە و تۆش لێرە دەردێنین تەنها کەمێکی تر بەرگە بگرە ئێمە بەڵێنت پێ دەدەین تۆ لێرە دەربێنین "
یۆسانگ وتی

"ئەو باش نابێت "
وتم
"ئەو زۆر بێ ویژدانە زۆر، ئەو نەفرەتیە ئازاری دەدات "

لە یۆسانگ دوورکەوتمەوە

"گرینگی بە من مەدەن ئیتر، ئیتر هیچ شتێک نەماوە بە ناوی نۆڤا "
وتم
"ئاگاداری کچەکان بن و ئارا بدۆزنەوە تکایە "

"نەخێر ئەو قسانە مەکە تۆ هێشتا نۆڤا هاروهاجەکەی ئێمەی "
مینگی وتی و دەستەکانی گرتم
"گرینگی لەوانی تر مەدە باشە ؟"

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now