.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
................................................"دەی پێشم کەوە"
وتی و بە هێواشی پاڵی پێوە نام تا پێشی کەوممنیش ئەوەم کرد کە وتی
سۆنگهوا لە بەرامبەرم دانیشت و دەستی کرد بە نانخواردن
بێ ئەوەی سەیرم بکا منیش بە دەستی چەپم هەوڵی ئەوەم دەدا شتێک بخۆم بەڵام نەمدەتوانی وەک وتم من ناتوانم کار بە دەستی چەپم بکەم من ڕاستەمبە هێمنی چەنگاڵەکەم لەشوێنی خۆی دانایەوە و هەڵسامەوە تاوەکو مێزەکە جێبێڵم
"لە شوێنی خۆت دانیشە نۆڤا تۆ هیچت نەخواردوە"
وتی هێشتا سەیری منی نەدەکرد
"من تۆم هێنا ئێرە تا نان بخۆین نەک یاری لەگەڵ چەنگاڵەکە بکەی ""من تەنها ناتوانم بە دەستی چەپ هیچ شتێک بکەم وە ناتوانم بە جوانی چەنگاڵەکە بگرم بۆیە دەوەستم تا ئارا دەگەرێتەوە ئەو کات شتێک ئەخۆم"
وتم و سەیری پێشی خۆم کرد"کە ئێوارە گەڕاینەوە من چیم بەتۆ وت لە لای دەرگاکە؟"
وتی و لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و بەرەو من هات
"بۆچی تۆ گوێ ناگریت؟"شانەکانی گرتم و منی لە شوێنی خۆم دانیشاند خۆشی لە تەنیشتم دانیشت چەنگاڵەکەی هەڵگرت
ئەو ئێستا دەیەوێ یارمەتی من بدات کە کەمێک پێش ئێستا من خراپ ڕەفتارم کرد
"تۆ پێویست ناکا ئەوە بکەی"
وتم
"من شایەنی ئەوە نیم ""ئێمە هێشتا هاوڕێین"
وتی
"دەی ئەوە بخۆ"
چەنگاڵەکەی لە پێشم ڕاگرت"وتم،،،"
"نۆڤا قسەی زیاترم ناوێ دەی دەستم ئازاری هەیە"
وتی
ئەوەم کرد کە وتی"وە بەو خۆشەویستە خ*یریەت بڵێ ئیدی بۆی نییە وا دەستت لێ بەرز بکاتەوە چونکە ئەمجارە ناهێڵم بەسەریەوە بچێت من نامەوێت بەهۆی ئەو گەمژەیە هەموو تەمەنم لە نەخۆشخانە لە ئاگاداربوونی تۆ بەسەر ببەم"
وتی و خەندەیەکی کردتەنها ئەگەر هیچم لە سەر هەستەکانی نەزانیبا ئەو کات باوەرم بەو زەردەخەنانە ئەکرد
"پێویست ناکا ئێوە ئاگاداری ئەو شتانە بن کەمن خۆم تێکی دەدەم پاشان ئێوە مەجبوور نین"
وتم"ئێمە مەجبوورین دواتر باوکت وادەزانێت کە من خۆشەویستی تۆم بۆیە تۆ شتێکت لێ بەسەر بێت ئەمجارە براکەت و باوکت من بە زیندووی ئەنێژن وە منیش ئەوەم ناوێت "
وتی
YOU ARE READING
The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)
Fantasiژانەر: ~کۆمیدی/ئاڵۆز/تاوانکاری/هەستبزوێن/ڕۆمانسی~ .................................................................................. "نۆڤا " وتی "ناوم نۆڤایە" "ناوی تەواوت بڵێ گەمژە" کوڕە بچوکەکە وتی کە خاوەنی جووتێ چاوی ڕەش بوو "نۆڤا ئیگرتۆن" نۆڤا...