17

133 26 320
                                    

.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
...........................

"بێگومان بەڵام ئەو کات نەمدەزانی کە بەهۆی ڕوداوی ئۆتۆمبیلەوە وام لێ بەسەر هاتوە "
وتم

"دەی هەر چۆنێک بێت با ئەو بابەتە داخەین "
ئارا وتی

چی ئەگەر سۆنگهوا برینەکەی پشتم ببینێت و لێم سارد ببێتەوە ؟
پێویستە من ئەوەی پێ بڵێم بەر لەوەی درەنگ بێت و زۆر لەوە زیاتر پێیەوە پەیوەست بم


...........................


هەموومان لە دەوری ئاگرەکە کۆببوینەوە وە هاری خەریکی خۆشکردنی ئاگرەکە بوو ئێمەش مارشمێلۆمان ئەخوارد

"کەوایە ئەمجارە ئێمە براوەین"
ستێلا وتی

"نزیکەی دە جار ئەمەت دووبارە کردەوە "
ئارا وتی
"باشە باش زانیمان "

"هاری دەی وەرە واز لەو ئاگرە بێنە "
ڤالێریا وتی
"وەرە دانیشە "

"باشە ئازیزەکەم نامەوێت نەخۆش بکەویت بۆیە کەمێک بوەستە "
هاری وتی

"بەڵێ وەک بڵێی هەموو ئەوجارەی کە تۆ لێرە نەبویت ئەو نەخۆش کەوتوە "
ئوویۆنگ بە بۆڵەوە وتی

من و سۆنگهوا سەیری ئوویۆنگمان کرد

"چییە بۆوا سەیرم دەکەن "
ئوویۆنگ وتی

"هیچ "
من و سۆنگهوا بەیەکەوە وتمان

دەنگی سەگ هەموو لایەکی داگیر کرد

بە خێرای دەستی سۆنگهوام گرت

"هیچ نییە مەترسە من لەلاتم "
سۆنگهوا وتی


"ئەو دووانەم بۆ بێنە "
دەنگێک لە ناو مێشکم دەزرینگایەوە

سەیری چوار دەوری خۆم کرد چاوم کەوتە سەر ئاگرەکە کە هاری خەریکی بوو

دیمەنێک لە نێو مێشکم دەهات و دە چوو





سێ پیاو لە بەرامبەر ئاگرێک وەستابوون و هەریەکە و چەقۆیەکیان بە دەستەوە بوو پشتیان لە من بوو




"بوەستە نەفرەتی "
پیاوێک بە توڕەیەوە وتی




قیژە و گریانی منداڵ هەموو شوێنێکی داگیر کردبوو
لەوە زیاتر بەرگەم نەگرت و بە هەردوو دەستەکانم گوێیەکانم گرت بۆ ئەوەی چیتر گوێبیستی ئەو هاوارانە نەبم بەڵام بە تەواوی بێ سوود بوو



The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now