part 16

104 27 251
                                    

.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.............................................

بە خێرای دەرگای کانتۆڕەکە کرایەوە ئەوە خراپ منی ترساند

"وە تۆش زۆر لەو گەمژەیە تری کە دەبا بێدەنگبایت "
سۆنگهوا بە پێکەنینەوە وتی

"نەفرەت"
لەژێر لێومەوە وتم
"شوێنەکەم گونجاو نییە بۆ ڕاکردن کەمێک بوارم پێ بدە "

وەڵامی نەدامەوە لە شوێنی ئەوە سەیری لای دەرگاکەی کرد دواتر ئەویش هاتە ناو کانتۆڕەکە و دەرگاکەی داخست

"ئەوە تۆ چی دەکەیت؟"
بە شۆکەوە وتم
"تۆ فێڵ لە تیمەکەت دەکەیت"

"مەترسە "
سۆنگهوا وتی
"من لەلاتم "

ئەو کوڕە تەواوە ؟! دەبێ شتێک بەر سەری نەکەوتبێت؟

"هەر خۆی ئەوەی لێی ئەترسم لە ئێستادا تۆی نەک شتێکی تر"
وتم
"باشترە لێرە بچینە دەرەوە نامەوێت ببم بە گاڵتەی ژێر دەستی ئەوانی تر "

"دەکرێت کەمێک بێدەنگ بیت؟"
بەبێزاری وتی

"نەخێر "
وتم

دەستی کرد بە پێکەنین
"تۆ زۆر شیرینی "
وتی

شەرم دایگرتم

"بڕۆ دەرەوە تەواو تۆ منت گرت "
وتم

"پەلەی چیتە ؟"
وتی
"با تۆزێ قسە بکەین"

"قسەی چی دەکەیت بەو کاتە و لەو شوێنە "
وتم

"بۆچی ناتوانی کەمێک نازم هەڵگری ؟"
وتی و خۆی شیرین کرد

"دە ئاخر تۆ دەبێ نازی من هەڵگری گێژە "
وتم و کوڵمەکانیم گرت

نیوچەوانی بە نیوچەوانی مندا نوساند و چاوەکانی داخست

"خۆشمدەوێی مشکی ناشرین "
بە قوڵی وتی

"منیش زۆرم خۆشدەوێی درێژی کەلە بەتاڵ "
وتم
"بەڵام با ئەو ساتە ڕۆمانسیە بۆ کاتێکی تر دوابخەین باشە؟"
دەرگای کانتۆڕەکەم کردەوە و پاڵم پێیەوە نا بۆ دەرەوەی کانتۆڕەکە خۆشم لەدوایدا ڕۆشتمە دەرەوە

"تۆ زۆر بێ هیوا کەری دەزانی "
بە بۆڵەوە وتی
"ئەوە دووەم جارە بەو شێوە بێبەزەیانە من لەخۆت دوورخەیتەوە"

"دەی هوا جارەکەی تر خەیرک بوو کارێکی هەڵە بکەیت "
وتم

"ماچکردنی خۆشەویستەکەم کەی کارێکی هەڵەیە ؟"
بە بۆڵەوە وتی

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now