.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
........................................................"وا باشترە لەمە و دوا ئاگاداری تۆنی دەنگت بیت "
سۆنگهوا وتی کە خەیریکی لێ خوڕینی ئۆتۆمبێل بوو
"گوێت لە دکتۆر بوو چی وت ؟ هەتا ئەوە بۆ بیستنیشت خراپە"بەبێزاری سەیری ڕێگاکەم کرد
"وابزانم زۆر باش دەبێت ئوویۆنگیش جارێک بەو شێوەیە نەتوانێ قسە بکات بۆ ئەوەی بزانێت ژیان کردن بە ئارامی و دوور لە دەنگە دەنگ چەندە خۆشە "
سۆنگهوا وتیئەو کوڕە نان لە گەروی ناچێتە خوارەوە ئەگەر ڕۆژێک گلەیمان لێ نەکات
بەڕاستی ئەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە و بخەوم بەهۆی ئەو یوو یۆنگ'ە گەمژەیە پشوەکەشم لێ تێک چوو
"شتێکی سەیرە کە بەم شێوەیە بێدەنگی "
سۆنگهوا وتیتەنها چاوەرێ بکە دواتر خۆت دەبینەوە کە توانیم دووبارە قسە بکەمەوە سوێند دەخۆم شێت و هارتان ئەکەم خەریکە ئەتەقم لە ناوەوەی خۆم کۆمەڵێ شت هەیە دەبێ بیانڵێم
"با گۆرانیەک لێدەین با شوێنی تۆ بگرێتەوە "
سۆنگهوا وتی و گۆرانیەکی لێدابەڵام نەفرەت دڵخوازترین گۆرانی من کە لە ئێستادا ناتوانم بیڵێمەوە
Harleys in hawaii
سوێند دەخۆم بە ئەنقەست وا ئەکات دڵنیام
"ئاوا دەتوانم بە باشی گوێم لێی بێت بێ ئەوەی بێزارکەرێک بێت و گۆرانیەکە بڵێتەوە و بیشێوێنێ "
سۆنگهوا وتیدەستم کرد بە شەق لێدانی
"هێی نۆڤا من شۆفێری ئەکەم ئەوە مەترسیدارە "
سۆنگهوا وتی و هەوڵی دەدا سەرنجی لەسەر ڕێگاکە بێت و نۆڤا بوەستێنێت"نۆڤا"
بە تورەیەوە هاواری کرد سوکانەکەی سوڕاندوەستام و بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم کرد
"تۆ گەمژەی یان چی ؟ "
بە توڕەیەوە وتی و ئۆتۆمبێلەکەی لە لایەکی شەقامەکە وەستاند
"خەریک بوو توشی ڕووداوی هاتوو چۆبین بەهۆی ئەو ڕەفتارە منداڵانیەی تۆ ، خەریک بوو لەدەستت بدەم نەفرەتی "
ڕستەکەی کۆتایی بە هاوارەوە وتفرمێسکەکانم کۆبوونەوە ئامادە بوون بۆ کەوتن
جەنتاکەم هێنا و دانەیکم بە شانەکانی کێشا و بەخێرای لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم دەستم کرد بە ڕۆشتن

YOU ARE READING
The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)
Viễn tưởngژانەر: ~کۆمیدی/ئاڵۆز/تاوانکاری/هەستبزوێن/ڕۆمانسی~ .................................................................................. "نۆڤا " وتی "ناوم نۆڤایە" "ناوی تەواوت بڵێ گەمژە" کوڕە بچوکەکە وتی کە خاوەنی جووتێ چاوی ڕەش بوو "نۆڤا ئیگرتۆن" نۆڤا...