.
.
..
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.
...............................................
"ئۆیییی ، ئەمرۆ بەیانیەکەی زۆر خۆشە "
ئەو پیاوەی کە هاتە شوێنی نانخواردنەکە وتی و دەستەکانی خۆی بەرز کردەوە و بە شێوەیەکی پیس سەیری ئەو ئافرەتانی ئەکردلێرە شوێنی قاوشی ئافرەتان و پیاوان جیاوازە بەڵام لەکاتی نانخواردن و وەرگرتنی هەوای پاک لە گۆڕەپانەکە هەمووان تێکەڵن ئەوە زۆر نائاسوودەکەرە به هەندێکمان بەهۆی ئەو نیگا قێزەونانەی ئەو پیاوە پیسانە
بەبێدەنگی سەیری سنیەکەی بەردەمم کرد و بیرم لەو ڕووداوە دەکردەوە کە بەسەرم هات ئێستا بەجۆرێک باشم ئەو شەوە کە ئەو کچە هەموو شتێکی پێ وتم بە تەواوی حاڵم تێکچوو و هەموو شتێکم بیر هاتەوە بۆ ماوەی دوو رۆژی تەواو بەهۆی ڕەفتارەکانم و قیژە و گریانەکانم لە ژووری تاکە کەسی بەند کرام
ئەو کچە بەردەوام چاوی لەسەر منە تێگەشت کە من بێتاوانم سوپاسی خوا دەکەم کە دەرکەوت هیچ یەکێک لەو ڕووداوانە بە ویستی من و کەسی تر نەبووە هەموو شتەکان لەدەست دەرچوون و پلانەکان تێکچوون هەوڵم دەدا ئیدی بیری لێنەکەمەوە بەڵام نابێ ئێستا ئارا لە مەترسیە بەهۆی هەڵە تێگەشتنێکەوە من ئەویش بەتەنها جێ ناهێڵن و دووبارە کابووسێکی تر ناخەمە ژیانی خۆمەوە
نەفرەت لە هەمووان دەکەم لە هەمووان بەوە یان دەزانی بەچیدا تێپەریم و بۆچی کەوتمە کۆماوە بەڵام کەس هیچی نەوت هەموو کات بێدەنگیان دەکردم و درۆیان لەگەڵ دەکردم
سەرنجم چووە سەر ئەو زەرفە ڕەشە بچووکەی پێشم سەیری دەورووبەری خۆم کرد هەندێکیان سەرقاڵی نان خواردن بوون هەندێکیشیان خەریکی قسە کردن بوون و سەیری ئەو پۆلیسانەم کرد کە به چاودێری دەوری تەواوی شوێنەکەیان دابوو و چەکیان بە دەستەوە بوو
زەرفەکەم هەڵگرت و سەیری ناوەکەیم کرد
•Red Mask•
بەترسەوە زەرفەکەم هەڵپچری و ئەو پارچە کاغەزەی ناویم دەهێنا بەڵام تێبینی شتێکی ترم کرد لە ناوی بەڵام پێم باشتر بوو سەرەتا نامەکە بخوێنمەوە
.......................................................................
مشکی بچووک بوکەکەمان ناتوانێت زۆر چاوەرێ بکات
کەی دێیتە دەرەوە ؟ مانگێک دەرفەتت پێ دەدەم ئەوە چۆنە ؟ دیاریەکی بچوکەکەم جوانە ؟دەمامک سوورەکە
.................................................................
![](https://img.wattpad.com/cover/332463379-288-k225286.jpg)
YOU ARE READING
The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)
Fantasiژانەر: ~کۆمیدی/ئاڵۆز/تاوانکاری/هەستبزوێن/ڕۆمانسی~ .................................................................................. "نۆڤا " وتی "ناوم نۆڤایە" "ناوی تەواوت بڵێ گەمژە" کوڕە بچوکەکە وتی کە خاوەنی جووتێ چاوی ڕەش بوو "نۆڤا ئیگرتۆن" نۆڤا...