part 11

155 28 66
                                    

.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.........................................

"قسەکردن لەگەڵ تۆ بێسوودە "
وتم
"ئێستا دەگەڕێمەوە "
بەرەو چێشتخانە بەڕێ کەوتم کەمێک ئاوم هێنا لەگەڵ خاولیەکی بچووک

"دەی پاڵ کەوە "
وتم کە سەرینەکەم بۆی ڕێک خست
"تا خراپتر نەبووتە با چارەسەرت بکەم "

بەبێ وتنی هیچ شتێک پاڵکەوت
منیش خاولیەکەم تەڕ کرد لەنێو ئاوەکە وە گوشیم و لەسەر نیوچەوانیم دانا

"برسیت نییە؟"
وتم کە بۆ جارێ چوارەم خاولیەکەم تەڕ کردەوە و لەسەر نیوچەوانیم دانا

"کەمێک"
وتی

"کەمێکی تر شتێک به خۆمان ئامادە ئەکەم منیش زۆرم برسیە"
وتم
"سەیرکە بەتەما بوویت ئاوا بگەڕێیتەوە ماڵەوە وە لەوێ خەمت بە دایکت و ئارا دابا"

"سوپاس "
وتی

"من دەبێت سوپاسی تۆ بکەم کە بەهۆی تۆوە ئەمڕۆ رۆژێکی خۆشم هەبوو وە دەبێت داوای لێبوردن بکەم کە بەهۆی منەوە نەخۆش کەوتی "
وتم

"من پێویست بوو ئەوە بکەم"
وتی
"من بەڵێنم بە تۆ دابوو"

"باشە دەزانم بەڵێنت دابوو دەتوانی ڕۆژێکی تر ئەوە بکەیت "
وتم

"ئەوە کۆتا هەل بوو "
وتی

"مەبەستت چیە لە کۆتا هەل؟"
وتم

دەنگی دارگا هات

"چاوەڕێی کەسێکت دەکرد؟ "
وتی

"بەڵێ ڤالێریا بەنیاز بوو ئەمڕۆ بیت"
وتم و لەشوێنی خۆم هەڵسامەوە
"با من دەرگاکە بکەمەوە "

بەرەو دەرگا ڕۆشتم و دەرگاکەم کردەوە ڤالێریا خێرا خۆی کرد بە ژوورا

"بە نەفرەت بیت نۆڤا بۆچی خێرا دەرگا ناکەیتەوە من ڕەق بوومەوە "
بۆڵاندی

"بەخێربێیت"
وتم
"تۆ هەموو کات قسە بەمن دەڵێی لەبەر ئەوەی سڵاو ناکەم لەکاتی پەیوەندی کردن کەچی خۆت"

کالەکانی لە پێ کردەوە

"تۆ زۆر بێزارکەریت"
وتی و ڕۆشتە ژوورەوە
"باشە پێم بڵێ چیت کرد لەگەڵ ئەو درێ،،،،"
قسەکەی تەواو نەکرد کە سۆنگهوای لە هۆڵەکە بینی

"سوپرایز"
سۆنگهوا وتی

ڤالێریا سەیری منی کرد

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now