p̶a̶r̶k̶ j̶i̶m̶i̶n̶
ژیــان پڕە لە بەسەرهاتی چاوەڕوان نەکراوఌ
لە پایتەختی وڵاتی کۆریا ... لە یەکێک لە گەڕەکەکانی بەشی سەرەوەی شاردا ، خانووێکی گەورەی پڕ لە جموجۆڵە بوو کاتژمێر یازدەی بەیانی بوو ، هەرکەسەو بۆ بژێوی ژیانی خۆی خەریکی کارکردن بوو ، یەکێک لەو کەسانە دەستی کچە سێزدە ساڵانەکەئ گرتبوو داوای لێدەکرد لە جێگەی خۆی بمێنێتەوە تاکو بۆ کردنی ئەو کارەی داوای لێکراوە دەڕوات و دەگەڕێتەوە
هان / ئیلنیا کچەکەم لەم شوێنەی خۆت بمێنەرەوە و کەس بێزارمەکە من بە زووی دەڕۆم و دەگەڕێمەوە پاشان هەروەک بەڵێنم پێ دایت پێداویستی نوێی قوتابخانەت بۆ دەکڕم باشە ؟
ئیلنیا / باشە باوکە
هان دەستی برد بۆ گیفانی و پارچە بسکویتێکی بچووکی دەرهێنا
' گەر برسیت بوو ئەمە بخۆ تاکو دەگەڕێمەوەئیلنیا / باشە باوکە من ئەوە دەکەم کە تۆ دەیڵێی
بەڕێز هان زەردەخەنەیەکی کرد و تاقە کچەکەی لەوێ بەجێهێشت و بەرەو کارەکەی ڕۆشت تاکو پارەی پێویست وەربگرێت و پێداویستیەکانی کچەکەی پێ بکڕێت
ఌఌఌ
بـەیانـی بـاش خـاتوون
خزمەتکارەکە وتی کاتێک خاتوونەکەی بینی لەسەر پلیکانەکان
دەنگی پێڵاوە بەرزەکانی وای دەکرد سەرت بەرز بکەیتەوە قژێکی ڕەشی خاو درێسێکی سەوزی کلاسیکی لەبەربوو ، ڕووخسارە بێ کەم و کورتیەکەی و چاوە هەنگوینیەکانی ملبەندە ئەڵماسەکەی ملی و ئێسکە دەرکەوتوەکانی دەستە ناسکەکانی بە بازن و ئەنگوستیلە ڕازاندبووەو بەتەواوی لە کچی خەونەکان دەچوو بە زەردەخەنەوە بەیانی باشی کرد و داوای کوپێک قاوەی کەم شەکردی کرد
بە پێچەوانەی بەسەرهاتەکانی تر ... خـاتـوو مــاریـیـا دڵگیر و نەرموونیان بوو لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەی کاریان دەکرد گەر یەکێک پێویستی بە شتێک بووایە بە زیادەوە بۆی دابین دەکرد و هاوکاری دەکردن هەمیشە بە ڕێز و خۆشەویستیەوە لەگەڵیان دەدوا و هاوڕێیەتی ئافرەتەکانی دەکرد
خزمەتکارەکە قاوەکەی بۆ هێنایە بەردەمی و پێشکەشی کرد
مارییـا / سوپاس ئازیزم
خزمەتکار / خاتوونەکەم
مارییا ڕۆژنامەکەی دەستی دانا و سەرنجی خستە سەر ئافرەتە
گەنجەکە ' گوێم لێتەخزمەتکار / ویستم پێت بڵێم کەوا من ... وتت پێم بڵێ هەرکات ئامادەبوون هاوسەرگیری بکەن
مارییـا پێکەنی و بە ڕوویەکی خۆشەوە وتی ' کەواتە لە کۆتایدا ئامادەن ... گیانەکەم من زۆر دڵخۆشم بۆ ئێوە
خزمەتکار / زۆر سوپاس خاتوونەکەم ... گەر تەنها بکرێت و ڕەزامەندیت لەسەر بێت لە کارەکەم بەردەوام بم
مارییـا / بێگومان گەر ویستت کارێک بۆ خۆشەویستەکەشت پەیدا دەکەم تاکو هەمیشە لەپێش چاوەکانت بێت
چاوەکانی کچە گەنجەکە کرانەوە و بە سەرسامییەوە سەیری خاتوونەکەی دەکرد ' بەڕاستی ؟
مارییـا / هانا ئازیزم تۆ ماوەیەکی زۆرە لێرە کاردەکەیت بێگومان ... وە بە هەڵە لێم تێمەگە بەڵام پێم خۆشە تەواوی پێداویستیەکانی هاوسەرگیریشت لە منەوە بێت
هانای هەژار لە دڵخۆشیدا دەستی کردە گریان ونەیدەزانی بە چ
شێوەیەک سوپاسی خاتوونە میهرەبانەکەی بکاتهانا / سوپاس ... سوپاس خاتوونەکەم
مارییـا / نایەوێت وە تەواو مەگری بووکە نازدارەکە
لەم قسانەیا بوون کە لە ناکاو پیاوێک بە هەناسە بڕکێوە لەبەردەمیان دەرکەوت
خاتوونم ... خاتوونمارییـا / چی بووە ! بۆچی بەم شیوەیەیت ؟
یەکێک لە کارمەندەکان کەوتە خوارەوە ... گیانی لەدەستدا
مارییـا بە پەشۆکاوییەوە بۆ لای ئامێری پەیوەندی کردنەکە ڕۆشت
ژمارەکەی لێدا و بە ترسەوە چاوەڕێی وەڵام بووـ ئــەلــوو
ـ ئــازیـزم (گریا ) یەکێک لە کارمەندەکان گیانی لەدەست داوە
ఌఌఌ
هەلاو ... ڕاو بۆچوون و تێبینی و داروبەردت چییە ؟
d̟a̟r̟o̟s̟h̟
t̟h̟a̟n̟k̟ y̟o̟u̟
YOU ARE READING
﮼ويستيدڵ
Romanceپـاڕک جیمین پیاوێکی خاوەن سامان ڕۆژێک یەکێک لە کرێکارەکانی دەمرێت و کچەکەی بەتەنها دەمێنێتەوە بڕیاردەدات بەخێوی بکات و ئاگەداری بێت وە خۆشەویستیەکی قەدەخەکراوی یەک لایەنە سەرهەڵدەدات مـن و تـۆ وەک خـۆر و مـانگـ هەمیشـە لەدوای یەک ـ هەمیشە دوور...