20 ☁︎

1.4K 219 583
                                    


ئەو هێندە بۆ من گرنگە

کە بڕواتە ئەوپەڕی دونیاش هەموو شتێک جێ دەهێڵم بۆی



ئاسمان ڕەنگی شین و سەوز بوو
زەوی بەدەورمدا دەخولایەوە و گوڵەکان لەگەڵ پەپولەکان سەمایان دەکرد با'یە هێمنەکەش گۆرانی بۆ دەوتم
تکەی بارانەکەش دەیدا لە دڵم
وە منیش لەنێو باوەشی بەڕێز جیمیم بە دەوری دڵخۆشیدا دەخولامەوە

ئەوە هەستی من بوو کاتێک ئەو قسانەی کرد

نامجوون ' سوپاس بۆ خەمخۆریت بەڕێز بەڵام ئێلنیا لە شوێنێکە کە پێویست بە نیگەرانی تۆ ناکات
ئەو لەگەڵ هاوخوێنەکانی خۆیەتی
لە هەموو کاتێک زیاتر سەلامەت

بزەیەکی کرد و دەستەکانی کردە گیفانی پانتۆڵەکەی و سەیری نێو چاوی نامجوونی کرد

جیمین ' گەر لەوە دڵنیابوومایە نەدەهاتمە ئێرە بەڕێز کیم
ببورە بۆ بەپەرۆشیەکەم

ڕووی کردە داپیرە و گەورەی ماڵەکە

جیمین ' خاتوونم ... پێم خۆش بوو بانگێشتت بکەم بۆ خوانی هاتنم بۆ ئەم شارە نوێیە سەربەرز دەبم بە ئامادەبوونتان

داپیرە ' سوپاس کوڕم من زۆر بەتەمەنم بۆ ئەو شتانە ـ گەر ویستیان لێ بوو بێگومان ئەوانی دیکە دێن

تایهیۆنگ ' گەر خواردنی خۆش هەبێت بۆنا دەچین

جیمین ' تۆ یەکێکیت لە ئەندامانی ئەم خێزانە ؟

تایهیۆنگ ' نەخێر

جیمین ' زۆر باشە بابەتەکە بۆت داخرا

ئیلنیا ' تایهیۆنگ لەگەڵ من دێت

جیمین سەیریکرد ' کەواتە بڕیارتدا و تۆ دێیت ؟ ئەوە خێرا بوو

شەرمەزاربوو لێوەکانی گەست و چاوەکانی بە نیگەرانی بڕیبوە جیمین

ئیلنیا ' تەنها نیگەرانم کە جگە لە من کەس نەیاتە ئەوێ

جیمین ' سوپاس بۆ نیگەرانیت خانمی بچووک

ڕۆشتە پێش و دەستی خستە سەر شانەکانی ئیلنیا

بەبێ ترس و لەبەرچاو هەموواندا چرپەی بۆ کرد

داددی چاوەڕێت دەکات ژیکەڵەکەم

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now