32 ☁︎

688 156 601
                                    



لە شەوی تاریک لە ئامێزی مانگدا
لە ماڵی بێدەنگی ئارامی بێ ڕووناکی
لە ژوورەکە لە سەر جێگا نەرمەکە
باوەشی لە ئێلی دابوو
بەبێ ئەوەی دەستی لێ بدات و کارێک بکات
ئەو باوەشەکەشی بە زۆر دەزانی

دەترسا شتێک بکات هەستە پاکەکەی تێک بدات و بیشێوێنێت

دەترسا ئێلی بە هەڵە بیر لە وشە و ڕەفتارەکان بکاتەوە

دەترسا لە نەفس و ئارەزووەکانی خۆی

قۆلەکانی لە کەمەری ئاڵاندبوو سەری لەسەر پشتی
نەرم ـ نەیدەویست ئێلی ئازاری پێ بگات و جەستەی سڕ ببێت

بەبێ دەنگی و بەبێ وشەیەک

هەزارەها خەیاڵی' یەکدیان دامرکاند

لەنێوان ترس و ئارامیدا خەوێکی ئارامبەخش هاتە میوانیان
چاوەکانیان داخست لەگەڵ دڵە کراوەکانیان

هەستەکانی جیمین و ئێلنیا
لە ژوورەکەدا تاکو بەیانی سەما'یان دەکرد


تیشکی خۆرەکە لە پەردە سپیە سادەکەوە هاتە نێو ژوورەکە
جیمین بەئاگاهاتبوو بەڵام دڵی نەدەهات بجوڵێت و دەیوسیت زیاتر بەم شێوەیە بمێنێتەوە و لەگەڵ ئێلی بێت

ئەبووی بە شاخ
ئەبووم بە بەفر
بووی بە ئاسمان
منیش بە هەور
لە باوەشی گەرمی تۆدا
ئەبووم بە ئاو یان بە ئاگر

هەستی بە شڵەژان دەکرد لە باوەشکردنی ئەم جەستە بچکۆلانە
دەمێک وەک ئاگر گەرم دادەهات
دەمێک بیری دەکردەوە و دەبووە سەهۆڵ و
دڵی هێندە پەلەی دەکرد کە دەتوایەوە


لەلایەکی دیکەی شار
دوو خۆشەویستەکە نانی بەیانی'یان دەخوارد

جین ' شیرینم ئامادەکرد

سوو وا ' بەڕاستی ؟ لەبەرئەوە زوو بەئاگا هاتبوویت

جین ' بەڵێ هەروەک جاران

سوو وا ' ئەی خوایە جین

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now