دەستەکانم بە نێو قژیدا دەهێنا و دەبرد تاکو خەوی لێ کەوتدەگریام بۆ ئەم ژیانەی تێیدام
بۆ ئەم کۆیلایەتیەم بۆ هەستەکانم
ڕۆشتم تاکو بە دەنگی من خەبەری نەبێتەوە و ڕۆشتمە دەرەوەهەوا ساردەکە وفرمێسکە ساردەکانم
جین ' ئازیزم (سەرشانێکی دا بە شانمدا ) سەرمات دەبێت
باوەشم کرد کاتێک بەردەوام بووم لە گریان
جین ' کۆڵ بدە ئیلنیا نامەوێت بەو شێوەیە بژیت
ئیلنیا ' من چی بکەم (گریان) چی بکەم
باوەشی لە جین دا ' کاتێک بەردەوام بوو لە گریانەکەی
جین بەوەی زانی کاتێک ئیلنیا هەموو شەوێک دەگریا بۆ حاڵی جیمین و دووری و بێدەنگی
کاتێک هەموو شەوێک دەگریا ' بۆ هەبوونی ئەو هەستە قەدەخەکراوانەجین ' باش دەبیت ' دڵنیام باش دەبیت ئازیزم خەم مەخۆ
تەواوی شەوەکە بێدار ماییەوە ' گیانی هەستی بە ئازار دەکرد گەرجی هیچی نەکردبوو ! کاتێک مێشک هیلاک دەبێت تەواو ی
جەستەش بەو شێوەیە دەبێتپڕ بە دڵ دەیویست لەم هەستانە ڕزگاری ببێت
گەرتەنانەت مردنیش بووایە قبووڵی دەکرد
تەنها ئازارەکانی کۆتاییان بهاتایەکاتی نان خواردن بوو ' جین ڕۆشت تاکو بانگی بەڕێز جیمین بکات بەڵام بەتەنها گەڕایەوە
جین ' دەڵێت چیتر نایەوێت لێرە نان بخوات ' دەیەوێت تەنها بێت
ئەو قسەیەت بیستووە ؟ کاتێک کەسێک دەڵێت
' گوێم لە دەنگی دڵم بوو'
منیش بەو شێوەیە گوێم لە دەنگی دڵم بوو ' تازە خەریک بوو باش دەبوو دووبارە وای لێ هاتەوە ! بۆم دەسەلمێنێت کە جگە لە خاتوونەکەم کەسی دیکە ژیانی پێ ناداتەوە
هەستام و ڕۆشتم ' چیدی ئارەزووی خواردنم نەبوو
من بێ ئەو ئارەزووی هیچم نییە
تەنانەت خۆشم !کاتەکانم دەڕۆشتن بەڵام هەستم بە هیچ نەدەکرد چەند ڕۆژێک تێپەڕی تەنانەت لە ژوورەکەی نەهاتە دەرەوە تەنها جین ژەمەکانی بۆ دەبردە ژوورەکەی
سەرلێشێواو بووم
دەڕۆشتمە کۆلێژ و دەگەڕامەوە
بەبێ دەنگی هەروەک ئەو .... تەنانەت نەمدەتوانی گاڵتە لەگەڵ تایهیۆنگیشدا بکەم
ڕقم لەوە بوو کە بەو شێوەیە بێدەنگی هەڵبژاردووە
ڕقم لەوە بوو کە شایەنی ئەوە نەبووم قسەم لەگەڵدا بکات

YOU ARE READING
﮼ويستيدڵ
Romantizmپـاڕک جیمین پیاوێکی خاوەن سامان ڕۆژێک یەکێک لە کرێکارەکانی دەمرێت و کچەکەی بەتەنها دەمێنێتەوە بڕیاردەدات بەخێوی بکات و ئاگەداری بێت وە خۆشەویستیەکی قەدەخەکراوی یەک لایەنە سەرهەڵدەدات مـن و تـۆ وەک خـۆر و مـانگـ هەمیشـە لەدوای یەک ـ هەمیشە دوور...