17 ☁︎

1K 201 382
                                    



گەڕانەوە بۆ ڕابردوو

پـــــاڕک جــیــمـیـنـ




لەنێو ژوورەکەم بووم لەسەر زەوییەکە
نەمدەتوانی بگریم و هاوار بکەم

تەنها چاوەکانم کراوەبوون و هەناسەم دەدا

چۆن دەمتوانی ؟

بە دەستەکانی خۆم هاوسەرەکەم خستە نێو زەوییەکە
بە دەستەکانی خۆم خۆڵم کردە سەر ڕووخساری

هەستم بە تاوان دەکرد کە لە ژیاندام

درگای ژوورەکەم کرایەوە

بە هەنسکەکانی هاتە بەردەمم و لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت

ئـیـلـنـیـا

سەرم خستە سەر ڕانی
یەکەمین قسەم بۆ ئەو کرد

ئیلنیا خۆری دونیام مرد
ئیتر ژیانی من تاریکە

بە قسەکەم دایە پڕمەی گریانێکی بەهێز
نازانم دەبێت هەستی بەوە کردبێ کە هەنسەکانی ئەو وایان کرد بگریم ؟

‎ئیلنیا ' بەڕێز جیمین بەڵێن بێت ببمە ئەستێرەیەکی ڕووناک و نەهێڵم ژیانت تاریک بێت بەڵێن بێت 'هەنسک ' بەڵێن بێت


بەو دەنگە پڕ گریان و ئازارەی بەڵێنی پێم دا کە ببێتە ئەستێرەیەک
تاکو بەیانی لەسەر ڕانە بچووکەکانی ئەو بووم !
زۆرم ئازاردابوو بەڵام ئەو یەک تۆزیش نەجوڵابوو

هەستم بە شەرمەزاری دەکرد بەرامبەری

بۆیە قسەم لەگەڵ نەکردەوە

وەرزەکان دەهاتن و دەڕۆشتن
بەبەردەوامی لە ژوورەکەم بووم
هەمیشە خەیاڵ و سەرخۆش
ئاخر ... مارییـا'م بە شێوەیەکی ترسناک خۆشدەویست
منداڵ بووین کاتێک هەستمان بۆ یەکتری هەبوو
لەبیرکردن و ژیان کردن بۆم سەخت بوو !

هەموو شەوێک لە یانەکە هێندەم دەخواردەوە کە نەمدەتوانی بڕۆم
بەڵام بەیانیان کە چاوم دەکردەوە لەنێو جێگاکەی خۆم بووم
بەبێ دەنگی ... بێ ئەوەی کەسێک وشەیەکیشم پێ بڵێت

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now