15 ☁︎

996 200 379
                                    



ئافرەتەکە لەبەردەمم دەلەرزی و دەستەکانی بەرز کردەوە بۆلام
وە پیاوەکەی تەنیشتی بە پەرۆشیەوە ویستی لێم نزیک بێتەوە

دەستێکی بەهێز بەرەو دواوە ڕایکێشام و لەوانی دوورخستمەوە

جیمین ' بۆخاتری خوا تۆ نازانیت کەوا کێن ! سنوورت بپارێزە

بە دەنگێکی کز پێی وتم و منی خستە دوای خۆی و لەبەردەمم وەستا

جیمین ' فەرموون بەڕێز تایهیۆنگ دەتوانیت بڵێیت ئەمانە کێن ؟

تایهیۆنگ ' نەخێر

جیمین ' کەوایە خواتان لەگەڵ

هەربەڕاستی خەریک بوو درگاکە پێوە بدات
پیاوەکە هاواری کرد

خێزانی دایکی ئیلنیا

هەناسەکانی وەستــا

من خێزانی ئەوم ! تەنها من

کچە پاکەکەش هەناسەکانی وەستان

خێزانی دایکم
من خێزانێکم هەیە ؟

جین لە دواوە لە هەمووان نیگەرانتر دەردەکەوت
هاتە پێش و درگاکەی کردەوە

جین ' وتت چی ؟

سڵاو بەڕێزم من نامجوون برای دایکی ئیلنیا
ئەمەش دایکمە بۆ ماوەیەکی زۆرە بەدوای خوشکەکەمدا دەگەڕێن
بەڵام

ئیلنیا کە خەریک بوو دەبوورایەوە دەمی کرابوەوە و گوێی دەگرت

خاتوونە پیرەکە قسەی کرد کاتێک تۆنی دەنگی پڕ گریان بوو ' کچەکەم مردوە ! بەڵام تۆی بۆ من بەجێهێشتووە
دەزانیت چەنێکە بە دوات دەگەڕێم ببویتە کۆتا ئاواتی من

جیمین ئاوڕی دایەوە و سەیری ئیلنیای کرد

لێوەکانی دەلەرزین و نەیدەزانی چی ڕوودەدات

نامجوون ' من خاڵی تۆم ئیلنیا .... تۆ زۆر بە دایکت دەچیت
تەنها چاوەکانت نەبێت کە لە باوکت دەچێت

ئیلنیا ' تۆ باوکم دەناسیت (بە لەرزەوە وتی)

نامجوون ' ئەو هاوڕێی من بوو ' هان' نزیکترین هاوڕێم بوو
تایهیۆنگ پێی وتم کەوا ئەویشت لەدەست داوە

جیمین چاوەکانی تەنها لەسەر ئیلنیا بوو
وەک ئەوەی چاوەڕێی ئەوکاتە بێت کە هێز لە جەستەی نامێنێت

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now