26☁︎

881 165 1K
                                    

سوو وا '
دەمەوێت هاوسەرگیری بکەم

با ئەوە لەنێو شاردا بڵاوببێتەوە

دەمەوێت کەسێکی شایستە بکەمە هاوسەرم

بۆ ساتێک هەمووان بێدەنگ بوو و چاوەکانین پڕی شۆک بوو
دواتر دەنگی کزی داپیرەم هات کە دەگریا

نامجوون بە سەرسامیەوە هاتە قسە
چی ؟

ئیلنیا ' سوو وا چی ؟

سوو وا ' دەمەوێت هاوسەرگیری بکەم بۆچی هێندە سەرسامن ؟
دایکە بۆچی دەگرییەیت ؟

داپیرەم وەڵامی دایەوە ' چونکە چەندین ساڵ پاڕامەوە تاکو هاوسەرگیری بکەیت بەڵام هەمیشە وتت نەخێر
ئێستاش .. ئێستاش هاتوویت دەڵێی هاوسەرگیری دەکەم
سوو وا گەر بمرم بە ئاسوودەی دەمرم

نامجوون ' ئازیزم گەر کوڕانی شار بزانن سەرە دەگرن تاکو بێنە ئێرە دەزانی ! هاوسەرگیریت لە یەک ڕۆژدا تەواو دەبێت

سوو وا ' کەسێکی باڵا بەرزم دەوێ
شانەکانی پان بن و ئازا بێت
چاوەکانی گەورە و جوان بن
پیاوانە بێت
وە لەگەڵ خێزانەکەم بگونجێت
من کچی بنەماڵەی کیم'م
بە هەموو کەس ڕازی نابم

نامجوون ' فەرمان دەکەیت خانمەکەم

ئەوان زۆر بەپەرۆش بوون بۆ هاوسەرگیریکردنی سوو وا
چونکە داپیرەم هەرگیز هاوسەرگیری منداڵەکانی نەبینیبوو
دایکم کە ڕای کرد
پورە سوو وا و خاڵە نامجوونیش کە سەڵت بوون

بەبەردەوامی سەیری سوو وا'م دەکرد
بەڵام نەمدەوێرا لەبەرچاوی ئەوان هیچ بڵێم
توڕە بووم لە جین ! گەر ئەو شتێکی نەکردبێت سوو وا ئەم بڕیارەی نەدەدا
بەبێ ئەوەی قسە لەگەڵ سوو وا بکەم لەسەر مێزەکە هەستام

نامجوون ' بۆ کوێ ؟

ئیلنیا ' کارێکم هەیە ئێستا دەگەڕێمەوە

نامجوون ' دەڕۆی کەسێک بدۆزیتەوە بۆ هاوسەرگیری پورت

ئاوڕم دایەوە و برۆکانم گرژ کردبوو

نامجوون ئاوەکەی بەردەمی خواردەوە
نەفرەت تەنها بڕۆ وەک باوکت مۆڕە دەکەیت

بە توڕەیی لە ماڵەکە ڕۆشتمە دەرەوە
لەبەرخۆمەوە جنێوم دەدا تا گەیشتمە کۆشکەکەی جیمین

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now