18 ☁︎

1.2K 218 543
                                    


ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەنگاریم کەمتر دەبێتەوە

ئیتر ناتوانم لە ژوورەکەم خۆم بەند بکەم

ئەویش چیتر هەرزەکارێک نییە

بەبێ ئەوەی ئاگەداربم کاتێک بە ئاگا دێم لەبەردەم چاوە ئاسکیەکانیدام

ئەمە قورسە

لەلایەک کە هەڵەیە خۆشم بوێت
لەلایەک کە بڕیاربوو کەسی دیکەم لەگەڵ نەبێت

ئێوە نازانن !

نازانن کە شەوان قسەم بۆ دەکات چۆنە
نازانن کاتێک فرمێسکەکانی دەکەونە نێو پرچەکانم چۆنە
نازانن کە دەیەوێت لەلام بێت بەڵام لە ترسدا دەڕوات چۆنە

وە نازانن خۆ دەرخستن وەک ئەوەی ئاگەدار نەبیت چۆنە




ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر قسەی لەگەڵ دەکەم و تێکەڵاو دەبم
بە زۆر گەیاندمە کۆلێژ وە چووینە دەر بۆ نان خواردن

کاتێک وەک ئاڵوباڵویەکی ناسک وابوو بە درێسە سوورەکەوە

بە توندی کێشای بە مێزەکەدا

جیمین ' بۆ تۆ زۆر ئاسان بوو کە پێی بڵێت جوانە دەزانی ؟

جین چاوەکانی داخست و بە توندی لە جێگاکەی هەستا و ئێخەی کراسەکەی جیمینی گرت

جین ' چـی ؟ تۆ بە هەموو شتێکت دەزانی وە هێشتا سوور بوویت لەسەر ئەوەی بەو شێوەیە ئازاری بدەیت ؟ تۆ درۆدەکەیت تۆ وتبووت کچێکی یانەکەت خۆشدەوێ

بە ڕوویدا هاواریکردەوە ' وام وت تاکو خیرە بکات دەمویست یەکجار وشەکان بە ڕوومدا بدات نەک ئەو کاتەی کە وادەزانێ سەرخۆشم

جین ' چـی ؟

جیمین ' دەمویست ... هەموو هەوڵم دەدا
ئەو شەوە ڕام کردە ژوورەکەی و ویستم پێی بڵێم جوانترینە بە ڕەنگی سوورە'وە بەڵام نەمتوانی

ڕقم لەوە بوو کە تایهیۆنگ لێی نزیک بوو وە بەو شێوەیە گرنگیان بە یەکدەدا
من پیرنیم ! بۆیە ویستم ئەویش خیرە لە من بکات و ئافرەتێکم هێنایە نێو ماڵەکە هەرچەندە تەنها نواندن بوو بەڵام...

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now