7 ☁︎

944 195 176
                                    



دوای هاتنەوەم لە کۆلێژ بە هەزارەها بیانوو خۆم خزانە ژوورەکەم
لە ژوورەکەم بووم ' نەمدەویست بڕۆمە دەرەوە لەهەرکاتێک بووایە باسی تایهیۆنگی بۆ دەکردم خوادایە ببورە بەڵام وەک ئەوەبوو ئەو ئاشقی بووبێت و بۆ ئەو بێت ! بۆچی هێندە بیر لەوە دەکاتەوە ؟

تەنانەت بۆ نانی ئێوارەش نەڕۆشتم ... ڕۆمانە تازەکەمم خوێندەوە تاکو چەند کاتژمێر تێپەڕی

کات دووبارە درەنگی کرد ' قژەکانم شانە کرد و جلێکی ئاسوودەم
لەبەرکرد من دەمزانی ئەمە باشترین و خۆشترین کاتی ڕۆژەکەمە

هەندێک کات هەست دەکەم کە زۆر خراپم
بەلامەوە گرنگ نییە
خراپ بوون لەبەر ئەو باشـیـە

قاوەیەکم ئامادەکرد و ڕۆشتمە باڵکۆنەکە ... هێشتا بۆ ئەو سەرەتای شەوە دەبێت هەندێکی دیکە چاوەڕێی بکەم

بیرم دەکردەوە و دەمویست هەموو دونیا بوەستێت
وە بە ئارەزووی خۆم ژیانم بگۆڕم و تێکی بدەم

گەر دەرفەتم هەبوایە ... ئەوم وەک چی هەڵدەبژارد ؟!

هێشتا گەنجم ... بەڵام هەست و ژیانم بە ئازاربوون وەک ئەوەی نەوەد ساڵ بم
بیرم دەکرد .... دەمویست بگەڕێتەوە و بیبینم

ئاهـ بەڵێ من ئاشقی بەڕێز جیمین'م

قێزەونە ؟ گرنگ نییە بەلامەوە ئەوە هەستی منە
من ئازادم

هەموو شتێک لەو شەوە بوو کە هات بۆلام ' کاتێک باوکم مردبوو ؟ یان ئەوکاتە بوو کە باشترین شتەکانی بۆ دەکڕیم ! یان ئەوکاتەی بووە پیاوی خەونەکانی من ؟ یان ئەوکاتەی گەورە دەبووم و شەرمم لێ دەکرد ' یان ئەوکاتەی هاوڕێکانم پێیان وتم کە ئەو چەندە جوانە ! یان ئەوکاتەی بینیم خۆشەویستی لەگەڵ خاتوو مارییـا دەکرد ... ئەوکاتەی لێوە پڕەکانی دەجوڵاند نادیارە ! تەنها ئەوەندە دەزانم کە هەرگیز وەک باوکێک سەیرم نەکردوە
وە هەرگیز نایکەم

چۆن دەکرێت وابکەم ؟
کاتێک هەناسەش دەدات بەپەرۆش دەبم

دەنگی ئۆتۆمبێل هات ' بەخێرایی ڕۆشتمە خوارەوە تاکو کەسی دیکە بەو شێوەیە نەیبینێ ' درگاکەم کردەوە

جیمین ' ئیلنیا ؟

لەجێی خۆم وەستام ... چۆن ؟

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now