35 ☁︎

887 158 1K
                                    



دەتەوێت بڕۆیت !

کچەکەت بۆ کێ جێدەهێڵی ؟

بۆ مردن ؟

جیمین ویستی ئیلنیا لە خۆی دووربخاتەوە

دوورکەوە بۆچی هاتوویتە ماڵەکەم

سەیری کرد و چاوەکانی سڕی' ماڵی منیشە ماڵی منیشە
(بە نیمچە هاوارێک وتی )

جیمین ' باشە کەوایە من دەڕۆم

دووبارە توند دەستەکانی لە ملی ئاڵاند و باوەشی کرد

جیـمیـن'ەکەی من

دەستەکانی شل بوونەوە و توڕەیی نێو مێشکی نەما
دڵ ئازاد بوو ـئەقڵی خامۆش کرد
بێدەنگ بوو

ئێلی ' بمبوورە ـ جیمین بمبوورە

هەستی بە خورپەی دڵی دەکرد هەوڵی دەدا خۆی ئاسایی دەربخات

جیمین ' ئیلنیا ڕێگە بدە بڕۆم

ئێلی باوەشەکەی جیاکردەوە دەستی خستە سەر ڕووخساری

' گەر ڕێگە بدەم بڕۆیت دەمرم ' دەتەوێت بمرم ؟
دەتەوێت بەم ڕەنگە سوورەوە بڕۆم بۆ لای تایهیۆنگ
خۆت وتت بەو شێوەیە نەڕۆمە بەردەمی هیچ کەسێک
ئێستا دەتەوێت بڕۆم ؟

گەر دەتەوێت بڕۆم بۆ لەو ژوورەیت کە بۆ منت داناوە

جیمین بێدەنگ ـ نە دەیتوانی بڕوات و توندڕەویی بکات
نە دەشی توانی وەک گەنجێکی منداڵ بکەوێتە گلەیی کردن

ئیلنیا ' وشەیەک بڵێ جیمین

جیمین ' بۆچی بەردەوام دەڵێی جیمین

ئیلنیا سەیری کرد و زەردەخەنەی کرد '  بەڕێز جیمین

جیمین سەری داخست

ئیلنیا ' ئەوە چییە ؟ جیمین ؟

چاوە پڕ ئاوەکانی بەرزکردەوە و سەیری کرد
کاتێک فرمێسکێک لە چاوی کەوت

ئیلنیا ' بمبوورە ـ جیمین ببوورە
' وتی و فرمێسکەکەی سڕی وە بە دوایدا لێوەکانی خستە سەر ڕوومەتی و شوێن فرمێسکەکەی ماچدەکرد '

جیمین ' چیتر ناتوانم ئێلی ' چرپەی کرد' هیلاک بووم ئیدی

ئیلنیا ماچێکی دیکەی کوڵمەکەی تری کرد
' دەزانم هەموو شتێک زۆر سەخت بوو کاتێک ئاسان دەرەکەوت

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now