ئـێــلــنـیـــاهەسـت بە سەرما ئەکەم
باوەشم بکە
وەک سەهۆڵێک سارد ببووم ' نەمدەوێرا ئاوڕ بدەمەوە
دەترسام .. ئەوە ئەو کاتە بوو کە هەمیشە ویستوومە
وە هەمیشە لێی ترساووم
دەبێت خەون بێت وایە ؟ئــیـلـنـیـا
ئاوڕم بۆدایەوە بە چاوە نیوە کراوەکانی سەیری دەکردم
دەستی بەرز کردەوە بە ئاماژەی چوونم بۆلایدوودڵ نەبووم
ڕۆشتمە پێش و دەستیم گرتلەناکاوێک دەنگێکی بەرزم لە دەم دەرچوو
ئاخر لەچرکەیەکدا ڕای کێشام و کەوتمە نێو باوەشی
هەست دەکەم هەناسەکانم دەمخنکێننجیمین ' گەرمە
بۆخاتری خوا تەنها گەرم .... ئەمە دۆزەخێکی ئارامە
خۆم ئارام کرد ... دەمەوێت ئارام بم لەلای ئەو
هەناسەکانی کە بەر ملم دەکەوتن
دەستەکانی کە لە جەستەمی ئاڵاندبوو
من و ئەو لە یەک ژوور
لەیەک جێگەداهەستم دەکرد جاددوەکەی سەندرێلا بۆ من هاتووە
جیمین بەردەوام بوو لە چرپە کردن ' ئیلنیا تۆ گەورە بوویت
ئێ ! نەمزانیبوو بابەتێکی تر نییە لەم نێوەندە باسی بکەیت
جیمین ' نەفرەت .. ناتەوێت قسە بکەین
نا نا ... دەمەوێت سوێن دەخۆم
ئیلنیا ' ئێستا بیست و یەک ساڵم
جیمین ' ئـمم
ئیلنیا ' لە کۆلێژم لە بەشی وەرگێڕانی ئینگلیزی
جیمین ' دەزانم ' هەموو شتێک دەربارەت دەزانم
ئیلنیا ' گاڵتە دەکەیت تۆهیچ نازانیت
جیمین ' نمرەکەت نەوەت و دوو بوو
بەڵام حەزت لە وەرگێڕان بوو
پڕۆفیسۆرەکەت ناوی ' ئێدوارد' ە لە نیو یۆڕکەوە هاتووە
تۆ وریاترینی پۆلەکەیت
وە کیم تایهیۆنگ هاوڕێتە
هەموو ڕۆژێک حەوت و نیوی بەیانی دەڕۆیت
وە بەبێ تایهیۆنگ ناڕۆیتە نێو کۆلێژ
وە هەمووان وا دەزانن خۆشەویستن

YOU ARE READING
﮼ويستيدڵ
Romansaپـاڕک جیمین پیاوێکی خاوەن سامان ڕۆژێک یەکێک لە کرێکارەکانی دەمرێت و کچەکەی بەتەنها دەمێنێتەوە بڕیاردەدات بەخێوی بکات و ئاگەداری بێت وە خۆشەویستیەکی قەدەخەکراوی یەک لایەنە سەرهەڵدەدات مـن و تـۆ وەک خـۆر و مـانگـ هەمیشـە لەدوای یەک ـ هەمیشە دوور...