وەک مانگ و خۆر
هەمیشە بەدوای یەک
هەمیشە دوور لە یەکچاوەکانی لەسەر من لادا و جگەرەکەی خستە سەر زەوییەکە و پێڵاوەکانی خستە سەری و ڕۆشتە ژوورەوە
من هێشتا چاوەکانم لە جێگا کەی ئەو بوو
با'بەهێزەکە دەیدا لە ڕووخسارم بەڵام هەستم بە سەرما نەدەکردمن لە نێو سەهۆڵبەنداندە دەژیام
ساردی ئەو و ساردی ژیانم و ساردی ئەم ماڵە منیان ڕاهێنابوو
سەرم بەرزکردەوە و سەیری مانگم کردهیچ نەبێت تۆ لێرەیت بۆ من
لە هەموو بارودۆخێکدا لەگەڵمیت و سەیرم دەکەیت
سوپاسچەند ڕۆژیک تێپەڕی ـ هەرگیز بەڕێز جیمین'م بە چەشنە ساردە نەبینیبوو بە شێوەیەک دەهات و دەڕۆشت وەک ئەوەی من لەوێ بوونم نەبێت ئەوە ئازار بەخش بوو .... زۆر
نە دەهات بۆ نان خواردن لەگەڵ ئێمە نە قسەی دەکرد
یان دەڕۆشتە دەرەوە یاخود لە ژوورەکەی بوو دوور لە من
لەگەڵ هەمووان باش و ئاسایی بوو تەنها کە منی دەبینی دەموچاوە پڕە پڕ خەندەکەی دەشاردەوەو لەپێش چاوەکانم نەدەماشایەنی ئەم هەموو ساردیەتم ئازیزی ڕۆحم ؟
ڕۆژەکانم بەو چەشنە دەڕۆشتن .... زۆر دەمێك بوو گوێم لە ناوی خۆم نەبوو بە دەنگی ئەو دەمویست گوێم لێ بێت و هەوڵم دەدا
بەڵام ئەو ڕووشی تێ نەدەکردمتایهیۆنگ' ئیلنیا
ئیلنیا ' بەڵێ
تایهیۆنگ ' ناوی باوکت چی بوو ؟
ئیلنیا ' هان
تایهیۆنگ ' ئهـم
ئیلنیا ' بۆچی پرسیت ؟
تایهیۆنگ ' هەروا ... بابەتێکم بیست لەلای باوکم بۆیە پرسیم
تایهیۆنگ ' بەهەرحاڵ ئەو هەر بە ساردی ڕەفتار دەکات ؟
ئیلنیا ' هەرگیز بەو جۆرە نەمدیوە .... هەست دەکەم تاوەنبارم
تایهیۆنگ ' دەزانیت هەندێک جار دەمەوێ لەم ماڵە بڕۆیت
ئیلنیا ' منیش ... هەندێک جار دەمەوێ زۆر دوور بڕۆم
تایهیۆنگ ' چەندێک دوور ؟

YOU ARE READING
﮼ويستيدڵ
Lãng mạnپـاڕک جیمین پیاوێکی خاوەن سامان ڕۆژێک یەکێک لە کرێکارەکانی دەمرێت و کچەکەی بەتەنها دەمێنێتەوە بڕیاردەدات بەخێوی بکات و ئاگەداری بێت وە خۆشەویستیەکی قەدەخەکراوی یەک لایەنە سەرهەڵدەدات مـن و تـۆ وەک خـۆر و مـانگـ هەمیشـە لەدوای یەک ـ هەمیشە دوور...