34 ☁︎

613 158 605
                                    



جیمین دووبارە زەردەخەنەیەکی بەخشی بە نامجوون

هێشتا بە خۆیان مەڵێ سەبارەی بە پشکەکان
' سوپاس بۆ ئەمڕۆ کاتێکی خۆش

نامجوون ' با زیاتر یەکتری ببینین بەڕێز جیمین

جیمین ' سوپاس

پێشڕەوی بۆ کرد و ماڵئاوایی لێکرد سەیری پشتی دەکرد کاتێک جیمین دەڕۆشت ـ دەیزانی بریندارە  دەیتوانی بزانێت بەو هەستە

ئەویش سەردەمێک ....

جیمین بەنێو شارەکەدا دەگەڕا ' هەرچەندە هیچ شتیک سەرنجی ڕانەدەکێشا و خەندەیان نەدەکردە سەر ڕووخساری
دەیویست تاکو شەو درەنگ بگەڕێت و نەگەڕێتەوە ماڵەکەی کە نزیکی ئیلنیا'یە چونکە دڵی داوای دیدارێکی ئەوی دەکرد

لەگەڵ ڕۆشتنی بەو نێوەندەدا دڵۆپەی بارانەکە دای لە سەرشانی
سەیری کرد و دواتر سەیری ئاسمانی کرد نەرمە بارانێکی هێمن دەستی پێ کردبوو ـ بێدەنگ چاوی بڕییە دڵۆپە نەرمەکان

سەیرە ...
چۆن دەکرێت
تەنها بیر لەوە بکەیتەوە کە ئەمە وەرزی دڵخوازی ئەوە

چی لە دڵ کەم لێناگەڕێ
یادەکانت فەرامۆش کەم
لێ ناگەڕێ بە شەرابی ئەشقێکی دی خۆم سەرخۆش کەم

ئەلبومی دڵ تەنها و تەنها
هەر وێنەی تۆ لە خۆ دەگرێ
وێنەیەکی دی بێتە ناو
هەر زوو بە زوو دڵم دەمرێ

مرۆڤ سەیرە
زۆر سەیر هیچ دروستکراوێک لەو ناچێت

تەزوویەک بە گیانیدا هات لەگەڵ هەوا فێنکەکەی ئەو ڕۆژە
بەرەو یانەکە بەڕێکەوت و ڕۆشتە ژوور بۆ ژوورێکی بێدەنگی چۆڵ ـ بیر دەکاتەوە یان خۆی دەدزێتەوە



ئیلنیا لە ژوورەکەی بوو کاتێک گوێبیستی دڵۆپەی بارانەکە بوو کە دەیدا لە پەنجەرەی ژوورەکەی
لەنێو جێگاکە دەستی لە لێفەکەی توند کرد
لەگەڵ هەر دڵۆپێک ـ دەگریا

یەکەم پایزە لەبیری بێت و لەلای ئەو نەبێت

یەکەم پایز کە سەیری ئەوی دەکرد و دڵی لێیدا

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now