16 ☁︎

1.2K 232 400
                                    



لەماوەی چەند خولەکێکدا
ئەوەی بۆ چەندین ساڵ لەبەرچاوەکانت بوو
ڕۆشت بەبێ ئەوەی ئاوڕت بۆ بداتەوە


ئیلنیا ڕۆشت و تەنانەت دوای چەندین کاتژمێر لە چاوەڕوانی جیمین نەگەڕایەوە !
ئەو ڕۆشت ... بەڵێ هەربەو ئاسانییە

هەموو شتێک بۆ بەڕێز جیمین لەناکاو بوو ....
دوای تاریکبوونی دونیا لە باڵکۆنەکە ڕۆشتە ژوور و بەبێدەنگی لە ژوورەکەی مایەوە ... بیری دەکردەوە

بیرکردنەوەیەکی قوڵ و دوور و درێژ







ئیلنیا گەیشتە بەردەم ماڵە تازەکە کاتێک تەواوی ڕێگاکە دەگریا
دەگریا بۆ کۆتا بینینی بەڕێز جیمین
دەگریا کە یەکەم جارە بۆ هێندە لەوێ دووربکەوێتەوە
تایهیۆنگ دەستەکانی گرتبوو نەیدەهێشت لەم دەستپێکە نوێیە تەنها بێت

نامجوون ' ئێمە گەیشتین ئازیزم

وتی و لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و
درگا گەورەکەی ماڵەکە لە لایەن خاتوونێکی جوان کرایەوە

کاکە !

هاواری کرد و وەستا کاتێک ئیلنیای بینی

هاتە نزیکتر و دەسەکانی خستە سەر ڕوومەتی ئیلنیا

تۆ زۆر لە خوشکەکەم دەچیت

بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی وتی و لەباوەشی کرد

نامجوون ' سوو وا کچەکە مەگریێنە !

ئیلنیا دایە پڕمەی گریانێکی لەناکاو
وەک ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی ئەم کاتە بووبێت
وەک ئەوەی بۆ زیاتر لە خەمێک بگری
هەروابوو .... نەیدەزانی بۆ چی دەگری
لەوەی خێزانێکی هەیە ؟
یان لەوەی لە دایکی دەچێت ؟
یان لەوەی لە خۆشەویستی دڵی جودا بووەتەوە ؟

گریان ..... ئەو هات و نەگەڕایەوە

تاکو کۆتا توانای فرمێسکەکانی خۆیان کردە قوربانی ئازارەکان
چیدی فرمێسکێک نەما
دەبوو بە بێدەنگی ئازارەکان بچێژێت

لەبەر ئەو بارودۆخە لەناکاوە زیاتر ماندوویان نەکرد و بردیانە ژوورە کۆنەکەی دایکی
ئەو دەیویست بڕواتە ئەوێ

کاتێک درگاکەی کردەوە ' هاڵاوێکی بۆنی مەستی بە سینەیدا تێپەڕی
ئەمە ئەو بۆنەیە کە دەبوو لە هەموو شتێک ئاشناتر بێت لەلام
ئەمە ئەو بۆنەیە کە هەموو ژیانم بۆم ناڵاند

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now