خــۆشـەویستـی وەکـ هەوا وایە
گرنگ نییە لە کـوێدایت
هەر بەریەک کەوتنت دەبێت لەگەڵیఌఌఌ
کاتێک گوێبیستی دەنگە ترساوەکەی هاوسەرەکەی بوو هەستی کرد شتێکی خراپ ڕووی داوە بەڵام کاتێک تەواوکەری قسەکەی بیست بە خێرایی پەیوەندییەکەی داخستەوە و بەرەو دەرەوە ڕۆشت
جین ' هاواری کرد
جین بە خێرایی هاتە لای ' بەڵێ گەورەم
دەڵێن یەکێک مردوە .. ئای خوایە چی بکەم دەبێت بەپەلە بڕۆین
جین بە پەلە ئۆتۆنبێلەکەی هەڵکرد و سەرۆکەکەی سەرکەوت
تەواوی کاتەکە داوای لێدەکرد کە خێراتر بڕوات هەرچەندە جین بە تەواوی توانای ئۆتۆنبێلەکە لێی دەخوڕیگەیشتە لای بینا تازەکەی و بەپەلە بەرەو لای کرێکارەکان ڕۆشت سەرچەفێکی سپی بینی کە لەسەر زەوییەکە بەسەر کەسێکدا درابوو ، چاوەکانی لە نائومێدی و توڕەیدا داخست و دەستی خستە قژییەوە
بە نەفرەت بێت
گەورەم ' لێپرسەری کرێکارەکان هات
نامجوون ' داوای لێبوردن دەکەم گەورەم ... دەبوو زیاتر ئاگەداربم بەڵام تەنها ڕووداوێک بوو قاچەکانی خزیبوو گوناهی کەسی تێدا نییە
خەریک بوو وەڵام باتەوە و دەنگی هاوسەرەکەی هات
ئازیزم
ئاوڕی دایەوە و خانمە ڕەنگ تێکچووەکەی بینی
مارییـا / ئازیزەکەم تۆ باشیت ؟
ئەو مردووە مارییـا من چی بکەم
مارییـا / جیـمـیـنـ'م بەداخەوەم بۆ ئەمە تکایە نیگەران مەبە
جیمین / گیانێک لەدەست چوو مارییـا هەست بە تاوان دەکەم
جین / کرێکار هان ... ماوەی یازدە ساڵە لە ژێر دەسەڵاتی تۆ کاردەکات خاوەن کچێکی سێزدە ساڵە کارەکەی ئەو لە نێو ماڵەکەی تۆیە بەڵام دوو ڕۆژ لەمەوبەر خۆی داوای لە بەڕێز هیۆنجین کردوە کە کارێکی تریشی پێ بسپێرێت
هیۆنجین / ئەو هاتە لام و تکای کرد کە پێویستە کارێکی تریشی پێ بدەم ببورە گەورەم نەدەبوو ئەوە بکەم

YOU ARE READING
﮼ويستيدڵ
Romanceپـاڕک جیمین پیاوێکی خاوەن سامان ڕۆژێک یەکێک لە کرێکارەکانی دەمرێت و کچەکەی بەتەنها دەمێنێتەوە بڕیاردەدات بەخێوی بکات و ئاگەداری بێت وە خۆشەویستیەکی قەدەخەکراوی یەک لایەنە سەرهەڵدەدات مـن و تـۆ وەک خـۆر و مـانگـ هەمیشـە لەدوای یەک ـ هەمیشە دوور...