𝟐𝟕 ☁︎

731 166 1K
                                    



بۆچی توڕەم دەکەیت ئیلی
تۆ تەنها هی منیت
کەوایە بۆچی کات لەگەڵ کوڕانی تر بەفیڕۆ دەدەیت
لەکاتێکدا ناهێڵم بۆ کەس بیت

ماچێکی نێوچەوانی کرد




مەمرە ئیلنیا
هەناسە بدە
هەناسە بدە


هەستم بە تەوژمی شادی و هەست و دڵپڕی و داخورپان دەکرد
وەک ئەوەی لە بەرزاییەک هەڵمبدەنە خوارەوە و لەوێدا بمگرنەوە
خەریک دەبوو لە خۆشیدا گیانم دەردەچوو
ساتێک کە تەواوی خەیاڵەکانتی تێدا ڕوویدا
لەگەڵ ئەو بووم
لەنێو باوەشی ئەو بووم
دەستی لەنێو قژمدا بوو
قسەی بۆ دەکردم
پێی دەوتم کە هی ئەوم
ئەوە تەواوی خەیاڵەکانم بوو بۆ ژیان

هەستت کردوە کە دڵت بەهۆی زۆری خێرایییەوە ڕەنگە بتەقێتەوە ؟ من بەو شێوەیە هەستم دەکرد لەنێو باوەشی جیمین
کاتێک بە هێواشی قسە دەکرد و وەک پارچە هۆندراوەیەک بوو

پاڕک جیمین

نیوە تەواوکراوە خەیاڵیەکەم

ڕەنگە

هێندە پەرۆشی ئەو ڕەفتارانە بووم کە خۆم گرت و توانیم تاکو دەگەڕێمەوە بەو شێوەیە بمێنمەوە
بۆ دوو ڕۆژی دوور و درێژ چاوەکانم پڕی هیلاکی بوون
نەمدەتوانی بخەوم تەنها بیرم دەکردەوە و لێکدانەوەم دەکر
هەستم دەکرد شێت دەبم کاتێک زیاتر باوەشی ئەوم دەویست
وە ئەوەی لە خۆمم چاوەڕێ نەدەکرد کردم

نواندنم دەکرد

فێڵم دەکرد

خۆم مەست نیشان دەدا کاتێک تەواو هۆشیار بووم

بۆ چەندین جار دووبارەم دەکردەوە

وە هەموو جارێک لەنێو باوەشی ئەو کۆتایم پێ دەهات

هەموو شەوەکان بەبێ وەستان
جارێک دەچوومە یانە
جارێک دەڕۆشتمە کۆشکەکەی
جارێک پەیوەندیم پێوە دەکرد

ئاڵودەی ئەو کارە بووبووم

دەستەکانی وەک کەمانچە
ئاوازی ژیانیان دەژەنی لەگەڵ پرچەکانمدا

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now