12 ☁︎

1K 195 429
                                    




ڕووداوەکان بەو شێوەیە مانەوە ' هیچ شتێک لە بەرژەوەندی من ڕووی نەدەدا هەروەک هەمیشە

نەمدەتوانی سەیری ڕووخساری بەڕێز جیمین بکەم
ئەو کاتەم بیر دەهاتەوە کە پێی وتم کەسێکی خۆشئەوێت
بۆیە تەنیا سەرم دادەخست

وەک ئەوەی لە تەواوی ژیانم کردوومە


دەمویست بیرکردنەوەم دەربارەی ئەو بوەستێنم
دەمویست چیتر گرنگی بەو نەدەم ولە ژیانم بەردەوام بم

هەمیشە بەڵێنم بە خۆم دەدا کە ژیانێکی تازە دەست پێ دەکەم
بەڵام کە چاوەکانم ئەویان دەبینی ...



هەموو شەوێک بڕیار دەدەم لەبیرت کەم
بۆ بەیانی زوو لەبیرم ئەچێتەوە
ئەڵێی بەفرە بەڵێنەکەم
کە خۆر هەڵدێ ئەتوێتەوە



لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە ' زەردەخەنەیەکی ساختەم لەسەر ڕووخسارم نەخشاند

بەیانی باشم لە هەمووان کرد ' جین بەرامبەرم وەستا

ئێلنیا ' بەیانیت باش قۆزترین پیاوی دونیا

جین ' ئیلنی ' تاقانەکەی من ( باوەشی بۆ کردمەوە )

پێکەنیم و بەرەو ئامێزی ڕۆشتم
ئەو توند منی باوەش کرد ' سوێن دەخۆم دەبوو ئەو باوکم بێت


چـی نەفرەتیەکە

داچڵەکیم و جودا بوومەوە

سەیری مەکە ' سەیری مەکە گەمژە

بە خێرایی سەرم بەرزکردەوە.و سەیرم کرد

بیرم کردبوو

جین ' بەیانیت باش

جیمین ' بۆچی بەم شێوەیە باوەشی دەکەیت ؟

ئیلنیا ' چونکە ئەو تاکە کەسە کە هەمبێت

جیمین زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد ' تاکە کەس ؟

لەو کاتەدا گوێم لە دەنگی تایهیۆنگ بوو کە بە گۆرانییەوە دەهات

جیمین ' تاکە کەسێکی تریش دەرکەوت
گەمژە

بۆچی هێندە ڕەق ڕەفتار دەکات ! وەک ئەوەی خۆی نەبێت کە ئاشقی ئافرەتێکی یانەکە بووە

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now