3 ☁︎

1K 205 187
                                    




بملاوێنەوە ، نازم بدەرێ ، خۆشەویستیم پێ بدە
منیش دونیا بە تەواوی خەڵکەکەیەوە لە پێناوت ئیهمال ئەکەم

ఌఌఌ

کچە بچکۆلانەکە

بە هەناسە بڕکێووە بانگی کرد و بچکۆلانەکەش سەری بۆلای
جوڵاند

قژێکی شەپۆلاوی لول کە بەشی سەرەو قاوەییەکی تۆخ و بەشی خوارەوەی قاوەییەکی کاڵ بوو
لێوەکانی نیمچە پڕێک بوون و چاوەکانی ئاسکی بوون
گەورە و گەشاوە و ترساو

سڵاو بەڕێز پاڕک ( بە ڕێزەوە وتی )

ناوی من دەزانیت ؟

بەڵی باوکە گیانم پێی وتم کە دەبێت ناوی تۆ بزانم

چی دەکەیت لێرە

چاوەڕێی باوکم دەکەم ... پێی وتم لە شوێنی خۆم بمێنمەوە تاکو دەگەڕێتەوە

بارودۆخەکە بۆی دژوار بوو نەیدەزانی چی بکات

جیمین 'بەڵام باوکت منی نارد تاکو تۆ بهێنم ، ئەو کارێکی زۆر گرنگی بۆ دروست بووە

ئیلنیا / کارێکی زۆر گرنگ ؟ بەڵام چ جۆرە کارێک ؟

جیمین ' گەر بێیت لەگەڵم و بڕۆینە ماڵەکەی ئێمە ئەوە بۆت ڕوون دەکەمەوە ئازیزم

ئیلنیا / ئایا ڕۆشتووە پێداویستیەکانی قوتابخانە بێنێت ؟ ( بە دڵخۆشیەوە وتی ) ئەو بەلێنی پێمدا

جیمین / ئهم ( دڵی پڕ گریان بوو ) بۆ ئەوە چووە بۆیە ناچار بووم من بێمە ئێرە و بۆت بگەڕێم

ئیلنیا دەستەکانی گەیاند بە دەستی جیمین ، وەک ڕازیبوونێک بەوەی کە لەگەڵی بڕوات جیمین زەردەخەنەیەکی زۆر دڵخۆش بوو کاتێک بیری دەکردەوە دەبێت چەندین قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگی بۆ بهێنێت

جیمین هەستی بە فرمێسکەکانی دەکرد لە چاویدا دەستەکانی ئیلنیای توند گرت و هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی کاتێک گەیشتنە نزیکی کۆشک هەمووان بە چاوی بەزەیی سەیری کچەکەیان دەکرد بەڵام ئەو منداڵ بوو تێنەدەگەیشت و باکی پێیان نەبوو بەڵام دوای چەند ساڵێک ..لەو هەموو ناز و بەزەیی و سەیرکردنانە تێدەگات

خاتوو مارییـا بەرەو لای ڕای کرد و خۆی چەماندەوە بۆ ئاستی ' خاتوونی گەنج لە کوێ بوویت هەمووان نیگەران بوون

ئیلنیا ' ببورە خاتوو پاڕک ' باوکم پێی وتم لە شوێنی خۆم نەجوڵێم و چاوەڕێ بم ـ ئایا باوکم گەڕایەوە ؟

لێوەکانی گەست و سەیری ئەملا و ئەولای دەکرد بەڵام هاوسەرەکەی کەوتە قسەکردن بە تۆنێکی زۆر بەخشندە

مارییـا ' ئیلنیا ' باوکتم ڕاسپارد تاکو کارێکی زۆر گرنگم بۆ بکات وە ماوەیەکی پێدەچێت ئەویش بە منی وت کە بتکەمە کچی خۆم تاکو دەگەڕێتەوە

ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە گریان ' باوکم ڕۆشت ؟ بەڵام بەڵێنی پێدام هەرگیز بەجێم ناهێڵێت

جیمین ' بەڵام باوکت زۆر دڵخۆش بوو وتی کە گەڕامەوە هەموو شتێکی جوانی ئەم دونیایەت بۆ دەکڕێت

ئیلنیا ' تەنانەت لەو درێسانەی کە کچەکان لە سەری ساڵدا لەبەریان بوو ؟ وە لەو پێڵاوە جوانانەش ؟

مارییـا ' ئەو ئەوانەت لە وڵاتێکی دیکە بۆ دەنێرێ تۆ تاکە کەس دەبیت لەوانەت هەبێت دەزانی چەندە نایابە ؟

ئیلنیا زەردەخەنەی کرد کاتێک هێشتا فرمێسەکەکانی لەسەر ڕوومەتی بوو وە بە تۆنێکی پڕ دڵخۆشی وتی ' نایابە

بەو شێوەیە ڕۆشتە ژوور و خواردنی خوارد وە لەو ماوەیەدا خزمەتکارەکان ژوورێکیان بۆ خاوێن کردەوە لەنێو کۆشکدا وە جیمین'یش جین'ی نارد تاکو پێداویستی قوتابخانە بکڕن و بیدەنە ئیلنیا و بڵێن ' یەکەم دیاری باوکتە بۆ تۆ

یەک دونیا شتیان بۆ هێنابوو ' دەتواندرا بەشی دوو ساڵی خوێندنی بکات هەموو شتەکان باشترینی ئەو ساڵە بوو بۆیە ئیلنیا تەنها سێزە ساڵێکی فریشتە بوو .... هێندە دڵخۆش بوو بە شتە تازەکانی کە سەبارەت بە ڕۆشتنی باوکی لەبیری کرد

کات دەهات و دەڕۆشت

ئیلنیا ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبوو .... بێدەنگ لەگەڵ ژیانە نووێیەکەی ڕاهاتبوو ' هەمیشە یەکەم لەنێو هەمووان
لە وانەکان یەکەم بوو
لە پۆشینی جلوبەرگ
لە پێڵاوە گرانبەهاکان
لە پێداویستی

مارییـا و جیمین هەروەک منداڵێک سەیریان دەکرد هەمیشە شتە تازەکان بۆ یەکەمجار لەبەری ئیلنیا دەبیندران هێندە خۆشەویست بوو لەلای دوو هاوسەرەکە

هەموو شت بە جوانی و باشی بەڕێوە دەچوو تاکو .....


تاکو ئەو ڕۆژەی خاتوو مارییـا نەخۆش کەوت

ఌ❦ఌ

🖤📔
lob you

﮼ويستي‌دڵWhere stories live. Discover now