لە پێشی هەموو خانمەکان بووم درێسێکی ڕەشم پۆشیبوو قژم کۆکردبوەوە من نەدەبوو لەبەدەمی خەڵکیدا بگریم ! من پێگەیشتووی دەستی خاتوو پاڕک'م بێگومان بەلاوازی نابیندرێم
خاتوو ئیلنیا دڵگرانم کۆتا ناخۆشی بێت
درۆش دەکەن هەرگیز دڵگران نین خاتوونم بۆ ساڵێک نەخۆش بوو بەڵام هەرگیز نەهاتن بۆ سەردانی سەرم بۆ جوڵاندن و ڕۆشتنە لای ئەوانی دیکە و چرپەی قسەکردنیان لەبن گوێیەکانم بوو
دەم درێژانە هەرگیز نازانن بێدەنگ بن ئاماژەم بۆ یەکێک لە خزمەتکارەکان کرد و هاتە لامەوەئیلنیا ' بەڕێز جیمین چۆنە ؟
خزمەتکار ' تەنها وەستاوە بێ کاردانەوەیە خاتوون
ئیلنیا ' باشە دەتوانی بڕۆیت
دەستەکانم گوشی بێگومان ئەو دڵی پرسەی هەیە ئاساییە کە هەر کاردانەوەیەکی هەبێت بەڵام ناتوانم ئەویش لە دەست بدەم تەنها ناتوانم بە تەنها بمێنمەوە و بەرگە بگرم
دەزانن چەندە هاواری کرد تاکو خاتوونەکەم وەڵامی بداتەوە ؟
بەڕێز جیمین من هەوڵدەدەم ئازاری دڵت کەمتر بکەمەوەشەوهات یەکەم شەو بەبێ خانمەکەمان لە هۆڵەکە دانیشتم و تاکو هێزم هەبوو گریام دواتر تاکە کەسی ڕۆحم جین هاتە لام و باوەشی کردم و دڵنەوایی دەدامەوە لە کاتێکدا خۆی نەیدەتوانی بوەستێ لە تەڕکردنی شانم بە فرمێسکەکانی
ئیلنیا ' بەڕێز جیمین ئایا ئەو باشە ؟
جین ' بێگومان باش نییە ئیلنیا ئەو خۆشەویستەکەی لەدەست داوە
ئیلنیا ' ئایا هیچی خواردوە ؟
جین ' نەخێر
لە جێگەی خۆم هەستام فرمێسکەکانم سڕی و ڕۆشتمە چێشتخانە دڵنیام نایەوێت خوارنی پرسەکە بخوات بۆیە داوام کرد شتێکی سادە ئامادە بکەن و گرنگیم بە قورسیەکەی نەدا و بە پلیکانەکاندا ڕۆشتم و لە درگاکەیم دا وەڵامی نەدامەوە
خواردنەکەم دانا و درگاکەم کردەوە لەسەر زەوییەکە ڕاکشابوو
چاوەکانی کراوەبوون بەڵام هیچ هەستێکی نەبوو وەک ئەوەی نەبینێ دڵم پڕ ببوو بۆی ڕۆشتمە ژوور بۆلایئیلنیا ' بەڕێز جیمین
لەسەر ئەژنۆم دانیشتم و دەگریام سەیرێکی کردم سەری خستە سەر قاچم و بە دەنگێکی کز وتی
ئیلنیا خۆری دونیام مرد
ئیتر ژیانی من تاریکە

YOU ARE READING
﮼ويستيدڵ
Romansaپـاڕک جیمین پیاوێکی خاوەن سامان ڕۆژێک یەکێک لە کرێکارەکانی دەمرێت و کچەکەی بەتەنها دەمێنێتەوە بڕیاردەدات بەخێوی بکات و ئاگەداری بێت وە خۆشەویستیەکی قەدەخەکراوی یەک لایەنە سەرهەڵدەدات مـن و تـۆ وەک خـۆر و مـانگـ هەمیشـە لەدوای یەک ـ هەمیشە دوور...