༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑖𝑣𝑒 ༆

439 60 17
                                    

ئەلبێرت ئەنشتاین :
  ژیان وەك سەركەوتنی پاسكیلە ،
بۆ ئەوەی هاوسەنگی خۆت ڕابگری پێویستە بجوڵێی !..



٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒞𝒪𝒯


--------

ئەو سەرقاڵ بوو بە پاككردنەوەی جلوبەرگەكانی
هاوڕووحەكەی دوای ئەوەی جلەكانی شوشت ،
دەبوو هەموو كارەكانی ماڵەوە ئەنجام بدات بەڵام
ئەو بە هیچ شێوەیەك گرنگی پێ نەدەدا .

كەواتە چی هەڵەیە ئەگەر ناچار بیت كار بۆ
هاوڕووحەكەت بكەیت چونكە ئەو ئەلفایەكی زۆر سەختە .

دوای ئەوەی لە كارەكانی تەواوبوو چووە ژووری
نوستن دەرگای كانتۆرەكەی كردەوە كە پربوو لە جلی
ئەو جلوبەرگەی پێچایەوە لە شوێنی خۆی داینا .

كاتێك گەڕایەوە بۆی دەركەوت كە
كراسێكی شینی لەسەر جێگاكە بە جێهێشتووە،
كراسەكەی هەڵگرت بۆنی شیرینە قوڵە پیاوانەكەی
كرد زەردەخەنەیەكی كرد كاتێك چاوەكانی داخست بوو .

وێنەی هاوڕووحەكەی لەبەردەم چاوەكانی دەدرەوشایەوە
كراسەكەی لە سینگی نزیك كردەوە بەخەیاڵییەوە هەناسەی
دەدا لە پڕ دەڕگاكە كرایەوە لە كاتێكدا دڵی بە دەنگی بەرز
لێی دەدا وای لێكرد لە شوێنی خۆی پازبدات .

چاوەكانی بەشەرمەزارییەوە سەیری ئەوی دەكرد
نەیدەزانی چی بكات . ئەو كەمێك چاوی بری كاتێك
تێبینی كراسەكەی كرد لەسەر سینگی ئەو ، كاتێك
بینی كە ئەو سەیری كوێ دەكات یەكسەر كراسەكەی لابرد .

" كراسەكەی من چی دەكات لای تۆ". ئەو پرسیاری
لێكرد ئەویش شەرمەزار بوو وەڵامی پرسیارەكەی نەدایەوە .

ئەو دەیزانی كە بۆنی كراسەكەی ئەوی كردووە
بەڵام دەیویست شەرمنە جوانەكەی ببینێ
ئەمەش وای لێدەكرد زەردەخەنەیەكی دەروونی بكات

" نا هیچ نییە تەنها دەمویست خاوێنی بكەمەوە". ئەو وتی

" باشە ، ویستم قسەت لەگەل بكەم
كە بۆ چەند هەفتەیەك دەرۆم ".

" ئایا ئەم كارە زۆر گرینگە كە بۆ چەند
هەفتەیەك دەڕۆی". دەنگەكەی زۆر هەستیاربوو
كەوای لێدەكرد بتوێتەوە .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now