هیوادارم بەدڵتان بێت ... ❦
♡︎ ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇᴀꜰᴏʀ ʀᴇᴅɪɴɢ
وبكل نرجسية أقول ؛
انا الشخص الذي لا يمكن ان
يتكرر في الحياة مرة أخرى فإذا
ذهبت فلن اعود ..بە هەموو بێمنەتیكەمەوە دەیڵێم ;
من ئەو كەسەم كە ناتوانم لە ژیاندا
دووبارە ببێتەوە ، ئەگەر من ڕۆیشم ناگەڕێمەوە .______________
" ئێستا پێم بڵێ بۆچی بەجێت هێشتم ؟"
لوكاس بە تۆنێكی زۆر سارد پرسی .تەنها شتێك كە ئێما دەیتوانی بیكات ئەوەیە
كە سەیری خوارەوە بكات ، كاتێك فرمێسك
بە ڕووخساریدا دەهاتە خوارەوە ." تۆ هەرگیز بەڕاستی ، خۆشت نەویستوم
هەرگیز وەك هاوەڵی خۆت قبوڵت نەكردووم
بەڕاستی پێت وایە كە من ئەهریمەنم ؟ نەخێر ".
دەنگی لوكاس زەق زەق لەگوێیەكانی دەنگی دەداوە ." باشە كارەكەت بۆ ئاسانتر دەكەم ، وەك
هاوڕوحی خۆم ڕەتدەكەمەوە ، یان چاوەڕێكە
خۆت لەسەرەتاوە دەتویست ئەوە بكەیت ؟"
لوكاس بە تۆنە زبرەكەیەوە پرسیارەكانی ئاراستە كرد
لەكاتێكدا ئێما بەردەوام بوو لە سڕینەوە فرمێسكەكانی
لەگەڵیشیدا سەری بە نەخێر دە جوڵاند .دەستەكانی لە ترسدا دەستیان كرد بە لەرزین
تەنها بیركردنەوە لەوەی كە لوكاس وەك هاوڕوحی
خۆی ڕەتی دەكاتەوە ، دەیویست سواڵ بكات بۆ
داوای لێبوردن ، بەڵام وەك ئەوە وابوو جەستەی بە
ستوبێت هەستی دەكرد كە سینگی وەك شێتێك
لێیدەدات ، كاتێك گەرمیەك وەك ئاگرێك لە دڵیدا
دەیچەقاند بەهۆی ئازارەوە .ئازارەكەی لە ڕاستیدا بەرگە نەگیراوبوو، نەیدەویست
ئەو ئازارە كوشندە بە خەیاڵیدا بێت و بچێت كە دوای
ڕەتكردنەوەی هاوڕوحەكەی هەستی پێدەكات ." من تۆ وەك هاوڕووحێكی خۆم ڕەتدەكەمەوە ئێستا تۆ _". لوكاس بە تۆنە جددیەكەی
وتی ، بەڵام ئێما بەخێرایی قسەكانی پێ بڕی ." نەخێر ". ئێما بە دەنگێكی بەرز هاواری كرد .
لەناكاو ئێما بەخێرایی چاوەكانی كردەوە ، بەتوندی
هەناسەی دەدا ، دووبارە هەمان كابوس و خەون
بەڵام ئەمجارەیان زۆر لە ڕاستەقینە دەچوو كە فرمێسك
چاوەكانی پڕ كردبوو ، پێنچ مانگ بەسەر ڕاكردنەكەی
تێپەڕی كردووە ، یەك شەویش بەبێ گریان و
بیركردنەوە لە لوكاس بەسەری نەبردووە ، كاتێك بیر لە لوكاس دەكاتەوە كە ئێستا زۆر دوور لە خاكەكەی دەژی و ناییبینێ دەبێت لوكاس بەدوایدا بگەڕێت یاخود
بە تەواوی پەیوەندیەكەی نێوانیان پشگوێ خستوە ، پێكەنینێكی گاڵتەجارانە هاتە سەر لێوەكانی ئەی
هەر خۆی نەبوو لە ژێر سەقفی پەیوەندەكەیاندا
ڕایكردووە ، دووبارە قەمیسە ڕەشەكەی لوكاسی
هەڵگرت و بۆنی كرد ئەمە ئیشی هەموو ڕۆژێكتی
دووبارە فرمێسك بەسەر ڕووخساریدا هاتە خوارەوە
بە لاوازی چرپاندی " بیرت دەكەم ".
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werewolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...