༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑒𝑣𝑒𝑛𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

343 58 13
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦


٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯


-----------

ئۆتۆمبێلێكی ڕەشی لامبۆرگینی بەخێرایەكی زۆرەوە
لەبەردەم كۆشكەكە وەستا لەنێو ئۆتۆمبێلێكە هاتە دەرەوە
بێ ئەوەی هیچ هەستێك لەسەر رووخساری ببینرێ خوا
دەزانێ چی لەژێر سەردایە هەمووان سەریان دانواند كاتێك
بینیان ئەلفا بە توڕەبوونێكی زۆرەوە بەرەو ڕوویان دەڕوات
هێشتا گرێبەستەكەی لەگەڵ كۆمەلەی ئەژدی های سوور تەواو
نەكردبوو نزیكەی دوو ڕۆژی مابوو بگەڕێتەوە بەڵام دوای
ئەوەی هەواڵی ئەوەی پێگەیشت ئێما لە كۆشكەكەی نەماوە
خەریك بوو وەك بوركان بتەقێتەوە كاتێك زانی هاوڕووحەكەی
ڕفێنراوە بێ ئەوەی گرنگی بە هیچ گرێبەستێكی نەفرەتی
بدات كەمتر لە كاتژمێرێك گەڕایەوە كۆشكەكەی چاوەكانی
رەنگیان گۆڕا بۆ تاریكی بە توڕەبوونێكی ترسناك لە
پاسەوانەكانی نزیك بوویەوە دەیویست هەمووان بكۆژێت
بەهۆی كەمتەرخەمیان .

" چۆن كەس تێبینی ئەوەی نەكردووە كە
هاوڕووحەكەم لە كۆشكەكەم نەماوە ".
لوكاس بەخێرای هەناسەی دەدا بۆ ئارامكردنەوەی
تووڕەییەكەی .

ئەو هەستی بە لەرزینی دەستی كرد كە ئەوەندە
بەهێزبوو كۆنترۆڵیكردنی تووڕەییەكەی قورس بوو .

ترس لەنێو گورگەكان بڵاوبویەوە كاتێك بینیان
ئەلفا خەریكە گورگەكەی ناخی دێتە دەرەوە .

" نەفرەتیانە هەر ئێستا هاوڕووحەكەم بۆ بدۆزنەوە ".
بە دەنگێكی بەرز هاواری كرد .

لوكاس بەخێرای ڕایكرد بۆ ناو دارستانەكە كە جەستەی
گۆڕدرا بۆ گورگێكی خۆلەمێشی گەورە .

بیری لە هەموو ئەو كەسانە دەكردەوە كە لە دژی شەری
كردووە دوژمنێكی زۆری هەیە بۆیە هەر كەسێك ئێمای
ڕفاندبێت ئەوا لە خالی لاوازی داوە بێگومان زانیویانە لوكاس
هاوڕووحەكەی دۆزیوەتەوە بیری بۆ چەند كەسێك دەچوو
بەڵام تا ئێما نەدۆزێتەوە ناتوانێ هیچ بكات بەڵام سوێندی
خواردوە هەر كەسێك لە دوژمنەكانی دەستی هەبێت لەم
پلانە تامی ئەشكەنجەیان پێبدات .

بەدوای بۆنەكەی داده‌گه‌ڕا هەر كە لووتی پربوو
لە بۆنێكی شیرین و ئاشنا ، گورگەكەی بە دەنگێكی
بەرز هاواری دەكرد بۆ ئەوەی بەدوای بۆنەكە بكەوێت .

لە كۆتاییدا توانی بگاتە ڕێگای سەرەكی دارستانەكە
ئەو هەستی بە بێهێزی دەكرد تەنها ڕۆژێك لەمەوبەر
لەنێو باوەشیدابوو ئێستاش لێی وونبوە .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now