چارلز بكۆڤسكی ..!
" خۆت گیرۆدەی هیچ كەسێك مەكە
سەردەمی هەست و سۆز نیە لە نێوان
چاو داخستن و كردنەوەدا دۆستێك لە
دەست دەدەیت "٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯--------
پاش دووهەفتە لوكاس چووە ژوورەكەی
بەڵام سەرسام بوو كاتێك بینی ئێما بە دەنگە
نەرمەكەیەوە گۆرانی بۆ ئەو شتە بچووكەی
ناو باوەشی دەڵێت .منداڵێكی بچووكی لە باوەشیدا بینی .
ئێما لەسەر كورسییەكە دانیشتوە و
دەستە بچووكەكەی گرتوە .ئێما تێبینی ئەوەی كرد كە لوكاس لەبەردەم دەرگاكە
وەستاوە بە شۆكەوە سەیری دەكات بۆیە
زەردەخەنەیەكی جوانی بۆكرد ." پێموابوو تۆ ئێستا ئامادە بوویت
بۆ ڕۆیشتن بۆ گەشتە دڕێژەكە ".
لوكاس وتی كاتێك لە ئێما نزیك دەبویەوە و
تێبینی ئەوەی كرد كە منداڵە بچووكەكە لە
باوەشیدا زۆر بێدەنگە ." من ئامادەبووم بەڵام دواتر ئافرەتێك
پرسیاری ئەوەی لێكردم كە ئایا دەتوانم
چاودێڕی منداڵەكەی بكەم بۆ چەند خولەكێك ".
ئێما بە دەنگێكی نزمەوە وتی كاتێك زەردەخەنەی
بۆ ئەوەی ناو باوەشی دەكرد ." پێویست ناكات تۆ ئاگاداری هیچ كەسێك
بیت تۆ لونای ، لەوە تێناگەیت ؟ تۆ دەبێت
ئەو كەسە بیت كە فەرمان بەسەر هەموو
ئەوانەی ئێرە دابكەیت ".
لوكاس بە تۆنێكی جدیەوە وتی ." هیچ زیانێك نییە لە گرنگیدان بە
فریشتەیەكی لەم جۆرە ".
ئێما بە زەردەخەنەوە وتی ." ئەم منداڵانە زۆر بێزاركەرن ".
لوكاس بە بێزاریەوە وتی ،" وابزانم منداڵەكە شوێنەكەی زۆر نارەحەتە ".
ئێما بە نیگەرانیەوە وتی پێش ئەوەی سەری
منداڵەكە ماچ بكات كەوای لە لوكاس كرد
برۆكانی بەرزبكاتەوە .
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werewolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...