༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑒𝑖𝑔ℎ𝑡 ༆

613 82 4
                                    

ئیمامی شافعی وتی :
دڵم ئاسودەیە كاتێك دەزانم ئەوەی
هی من بێت ، هەر پێم دەگات ئەوەشی
كە لە دەستم دەچێت هەرگیز هی من نەبووە ..!




٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯


-------

ئەو سەیری ڕەنگدانەوەی وێنەكەی خۆی كرد
لە ئاوێنەكەدا ، هەرگیز باوەڕی بەوە نەدەكرد
ڕۆژێك ئەوەندە جوان دەربكەوێت درێسە ڕەشە
كورتەكەی بەری بەتەواوی لەگەڵ ڕەنگی پێستی
گونجابوو .

" سوپاس". ئێما وتی كاتێك زەردەخەنەیەكی
گەرمی بەرووی دیزاینەرەكەی كرد .

ئەو بە هێواشی هەستا لە ژوورەكە
چووە دەرەوە كاتێك بەسەر پلیكانەكاندا
داهاتە خوارەوە سەیرێكی ئەلفای كرد
پشتی لەو بوو كە هێشتا ئاگاداری ئەو نەبوو .

لوكاس بۆساتێك هەناسەیەكی قووڵی هەڵكیشا
لەناكاو ئاوڕی داوە ئەو ساتەبوو كە چاوی كەوتە
سەری تەنها سەیری دەكرد بەرادەیەكی زۆر سەرسام
بوو بە جوانیەكەی .

دڵی زۆر بە خێرای لێیدەدا نەیدەتوانی
چاوەكانی لەسەر لابدات وەك ئەوە وایە
كات وەستا بێت وەك بەستوێك وابوون
كاتێك هەردووكیان چاوەكانیان قوفلدابوو .

ئەو دەستی كرد بە گوتنی شتێك وای لێكرد
سوور بێتەوە شەرم بكات سەیری خوارەوە بكات .

" تۆ - ". هەوڵیدا قسە بكات بەڵام هیچ شتێكی
لە دەم نەهاتە دەرەوە" بۆچی وا لە من دەكەیت
نەتوانم قسە بكەم ؟ "

" تۆ زۆر سەرنجراكێش دەردەكەویت ".
ئەو بە چرپەوە وتی كاتێك دەستێكی بەسەر
ڕیشە تەنكەكەی داهێنا كە ئەمەش وای لێدەكرد
زیاتر سەرنجراكێش دەربكەوێت .

" سوپاس ". ئێما بەشەرمەوە وتی
خۆشویستنێكی توند ژوورەكەی گرتبوو
كاتێك ئەو سەیری لێوەكانی پاشان چاوەكانی كرد .

" پێویستە بڕۆین ". ئەو بەنەرمی وتی كاتێك
دەستێكی گرت بە خۆشەویستییەوە سەیری
دەكرد پاشان لە كۆشكەكە هاتنە دەرەوە ئەو
هەستی بە سوپاسگوزاری خواوەندەكانی مانگ
كرد بۆ ئەوەی هاوڕووحێكی ئاوا جوانی پێ بەخشیوە .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now