بێنجامین فرانكلین ;
بەباشی گوێ لە قسەی دوژمنەكانت بگرە
چونكە هیچ كەسێك وەكو ئەوان كەم و كوریەكانتان
پێناڵێن !!.٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯--------
" وەرە ژوورەوە ". ئەو بە توندی وتی پاڵی پێوەنە
بۆ ژوورەكەی " دوای یەك خولەك دەگەڕێمەوە
ئەو وتی دواتر دەرگاكەی لەسەر داخست .ئەو زۆر هەستی بەترس دەكرد ، جەستەت ئیفلیج
دەكات ئێما " تۆ مردوویت ، ئێما ، تۆمردوویت ".دەستەكانی ساردبوون ، لێدانی دڵی بە خێرای
زیاد دەبوو هەستی بەوە كرد فرمێسكەكانی
خەریك بوو بیخنكێنن وە هیچ شوێنیك نەبوو
بۆشاردنەوەی .ئەو بەرەو جێگا گەورەكە ڕایكرد و بە خێرای
خۆی خستە ژێر جێگاكە تاوەكو كۆتای جێگاكە
ڕۆیشت و بە پێخەفەكە خۆی پێچایەوە جەستە
بچووكەكەی تێدا شاردەوە وەك ئەوەی هەرگیز
هاوڕووحەكەی نەیدۆزێتەوە .كاتێك ئێما لە ژێر جێگاكە بوو بیریدەكردەوە
ئەو ژوورەكەی خۆیەتی هەموو گۆشەیەكی
ژوورەكە دەزانێت لە هەر شوێنێكی تری ژوورەكە
خۆی بشارێتەوە ئەو هەر دەیدۆزێتەوە هیوای وابوو
زوو نەگەرێتەوە .لەناكاو دەرگای ژوورەكە كرایەوە ، ئەو خەریك
بوو دڵی دەربێ ، پێڵاوەكانی لە ژێر جێگاكە بینی
لوكاس بە نەرمی دەرگاكەی داخست بە دەوری ژوورە
گەورەكەدا دەرۆیشت و بە دوای دا دەگەڕا ." تۆ لە كوێیت فریشتەكەم ؟" ئەو وتی ئێما هیچ
دەنگێكی دەرنەكرد .ئەو دەستشۆرەكەی كردەوە بە بەتاڵی بینی
گوێی لە پێكەنینێكی پێدەنگ بوو كاتێك
بینی لە جێگاكە نزیك دەبێتەوە .ئەو هەناسەیەكی قوڵی هەڵمژی و فرمێسكەكانی
سڕییەوە سەری بۆ سەر ئەژنۆكانی دابەزاند ." باشە ، ئەوە من فریشتەكەم دۆزییەوە ".
ئەو بە فێڵبازی وتی كاتێك ئێما بە دەنگی
بەرز دەگریا كاتێك بینی لوكاس بە دەستێك
پێخەفەكەی بەرزكردۆتەوە .چاوەكانی فراوان بوون ، جێگاكە ئەوەندە
گەورەبوو كە نەیدەتوانی یەك سانتیمەترێكیش
بجوڵێت ئەویش جێگاكەی كەمێك ڕاكێشا تاوەكو
بۆخۆی نزیك بكاتەوە .
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werewolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...