༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡ℎ𝑖𝑟𝑡𝑦 - 𝑡ℎ𝑟𝑒𝑒 ༆

437 56 34
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...ꨄ
















٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
☙❧☙











ᴠᴏᴛᴇ ʙʀᴀꜰᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ ♡︎














______________














تەرمی بلەیز هێشتا بە دەست لوكاسەوە بوو دوای
ئەوەی تەرمەكەی ڕادەستی یەكێك لە پیاوەكانی كرد
بە دەنگێكی زۆر فەرمیەوە گوتی " خۆت دەزانی
چی لێ دەكەیت وایە ؟". بۆساتێك چاوەكانی
كەوتە سەر ئێما كە چۆن لە نێو بیركردنەوەكانی نقوم
ببوو .





" بەڵێ ، گەورەم ". بەڕێزەوە وەڵامی دایەوە .






ئێما بۆ دواجار سەیرێكی لوكاسی كردوو ڕۆیشت
بەڵام پێش ئەوەی بە تەواوی ماڵەكەی بە جێبهێڵێت
قۆلەكانی توند لەلایەن لوكاسەوە گیرا " بۆ كوێ ؟"
بە دەنگە جدییەكەی گوتی ، ئێما بە توڕەیی دەستی
لە نێو ماسولكە بەهێزەكەی دەرباز كرد ، لوكاس
بەم هەڵسوكەوتەی ئێما هەڵچوو ئەم جارە بە
توندی دانی بە وشەكانی ناو گوتی .







" وەڵامم بدەوە ، بۆچی لەناكاو توڕەیی
دەستی بەسەر ڕووخسارت داگرد ؟"







ئێما بە بێزاری ئاهێكی هەڵكێشا و گوتی
" تۆ دەتەوێت بزانیت من بۆ كوێ
دەچم ؟ سوكە زەردەخەنەیەكی گاڵتەجارانە لە
دەمی دەرچوو بە ساردییەكی زۆر گوتی
" بۆ دۆزەخ ". لوكاس دەستی بە توندی
ڕووخساری داهێنا بۆ ئەوەی كەمێك خۆی
ئارامبكاتەوە ، ئەم جارە بە دەنگێكی دڵنیای كەرەوە
گوتی " دۆزەخ ! زۆر باشە بچكۆلاكەم
دۆزەخی ڕاستەقینەلای منە گەر دەتەوێت
بیبینیت ، من لەوە دڵنیات دەكەمەوە
خاتوونوكەم ". چاوەكانی كچەكە فراوان
بوو كاتێك گوێی لە وشەكانی بوو چونكە زۆر
باش دەزانێت لوكاس شتێك بڵێت نایكاتە گاڵتە
ئەوە دەكات كە خۆی دەیەوێت ، دەنگە ترسناكەكەی
زیاتر پشتراستی كردەوە كە چەند توڕەیی كردووە .








لێوەكانی توند گەزی بۆ ئەوەی ، ئەوەی لەنێو دڵیدا
هەیە پێ برێژێنێت ، پیاوەكەی بەردەمی بۆ ساتێك
چاوەكانی كەوتە سەر لێوە نەرمەكانی ، لەوانەیە لەلایەن
خودی كچەكەوە ڕووخساری توڕەبوونێكی ترسناك
دەربخات ، بەڵام لەلایەن هاووڕوحەكەی وەك پارچە
شوكلاتەیەكی شیرین دەردەكەوێت .







^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now