༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 - 𝑓𝑜𝑢𝑟 ༆

329 61 20
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦



٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

_______________

بە نزیكە سێ هەفتە تێپەڕیوە لەوكاتەوەی كە لوكاس
ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ ئێمادا نەكردووە ، ئەو زۆر
سەرقاڵ بوو نەیدەتوانی كارەكانی جێ بهێڵێت بۆ
ئەوەی ئێما ببینێت ، بەڵام بەوپێیەی ئێما هاوەڵێكی
تێگەیشتو بوو هەرگیز بێزاری نەدەكرد یاخود توڕەبێت
لەوەی چەند ڕۆژێكە نەیبینیوە .

ئەم چەند ڕۆژەی دوای زۆر بەكەمی دەخەوت
كە ئەمەش وای لێدەكرد هەست بە دڵتەنگی بكات
ئەمە شتێكی زۆر ڕوون و ئاشكرابوو كە ئەو كاتی
نییە بۆ ڕۆمانسیەت ، چونكە كەش و هەواكەی ئەم
چەند ڕۆژە زۆر گرژبوو لەنێوانیان ، بەڵام هیوای
دەخواست بەجۆرێك بۆ لوكاس بسەڵمێنیت كە دەتوانێت
پشتی پێ ببەستێت بۆ یارمەتیدانی ، بەڵام خۆی دڵنیا
بوو لەوەی كە تەنانەت بیر لە جێهێشتنی كۆشكەكەش
ناكاتەوە .

ئێما سەیری وێنەی لوكاسی دەكرد و زەردەخەنەی
بە ڕوویدا دەكرد ، چەند دڵبەر و خۆشەویست
بوو هەر بەڕاستی ئێستا زۆر زۆر بیری دەكات
بەنەرمی پەنچەكانی بەسەر وێنەكەدا دەهێنا بەڵام
لەناكاو هەستی بە جۆرێكی سەیر لە ناڕەحەتی كرد
لە دڵیدا .

پەستانی خستە سەر وێنەكە و بەرزی كردەوە بۆ
نزیك سینگی بەردەوام بوو لە زەردەخەنەكردن
وەك شێتێك دەستی كرد بەقسەكردن لەگەڵ وێنەكەدا .

" باشە ، لوكاس ئەگەر كاتت نەبێت بۆ
من منیش قسە لەگەڵ وێنەكەت دەكەم
دەزانم گەمژەم وایە ، كێ قسە لەگەڵ وێنەیەك
دەكات ، بەڵام ئەوەش بزانە من هەمیشە
كچێكی گەمژەم ".

دركی بەوە نەدەكرد كە دەرگاكە كەمێك كڕاوەبوو
هاوڕووحەكەی دوای كاركردنێكی زۆر لەكۆتاییدا
لەبەردەم دەرگای ژوورەكە وەستابوو گوێی لە
قسەكانی دڵبەرەكەی دەگرت ، نەیدەویست هیچ
شتێكی لە دەست دەربچێت كە لە دەمی ئێماوە
گوێی لێدەبوو ، گەر دەزانێت ، تەنها ئەگەر بیزانێت
ئەم چەند ڕۆژەی دوای چەند بیری دەكرد ، تەنانەت
نیوەی كارەكانی هێشتا تەواو نەبوون لەگەڵ كۆمەلەی
مانگی سوور وازی هێنا نەیدەتوانی لەمە زیاتر دوور
بێت لێی بیری دەكردەوە ژیانی پێشووی چۆن بەسەر
دەبرد بەبێ ئێما ، بەڵێ دەیزانی تەنها ڕابواردن و
لەگەڵ كچان و جگەرە كێشان و كحول خواردنەوە
بۆ ساتێكیش هاوڕووحەكەی بەخەیاڵدا نەدەهات
بەڵام هەموو ئەم شتانە گۆڕان كاتێك ئێمای بینی
بزەیەكی نەرم هاتە سەر لێوانی كاتێك یەكەم بینینەوەی
خۆیانی بیرهاتەوە ئەو نەیدەویست بچێتە ئاهەنگەكە
بەڵام دوای دواكردنێكی زۆر لەلایەن ئەلفا هاوڕێكانی
بڕیاریدا بڕوات .




^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now