هیوادارم چێژی لێببینن ...❦
ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇᴀꜰᴏʀ ʀᴇᴅɪɴɢ ♡
أعجبتني عبارة تقول ؛
الرجال مدربون.. على الصمت .. والكتمان
وعدم البكاء.. تحمل كرجل .. أكتمها بداخلك
إحتفظ بها.. لهاذا السبب .. نموت قبل النساء
لأننا لا نتحدث .. فقط نختفي..ئەو دەستەواژەیەم بە دڵە كە دەیڵێت ;
پیاوان ڕاهێنراون بێدەنگ بن و بە شاردنەوە بگرین
وەك پیاو بەرگە بگرە لەناو خۆتدا بیهێڵەوە ، ئەمەش
هۆكارێكە بۆ ئەوەی پێش ژن دەمرین ، چونكە قسە
ناكەین تەنها ون دەبین ..__________________
ئێما لە دەروازەی دایەنگەكە ڕایكردە دەرەوە .
بە لەرزەوە دەستەكانی بەرەو تەكسیەك ڕاگرت
چونكە لوكاس هێندە لێی نزیكبوو لە چەند خولەكێكی
كەمدا دەیتوانی بیدۆزێتەوە ." ببورە خانمە گەنجەكە پێشتر كەسێكی تر ئەم
تاكسییەی بە كڕێ گرتووە "، شۆفێری تاكسییەكە
گوتی ، لەكاتێكدا ئێما بە بێ هیوای سەیری دەكرد
سەرلێشێواوبوو بەو قسانەی كە كەمێك پێش ئێستا
شۆفێرەكە گوتی ." بەڵام لە ژوورەوە كەسی لێ نییە ".
ئێما بەپەلە وتی كاتێك سەیری دەرگای پێشەوەی دەروازەكەی دەكرد ، هێشتا كەس بەدوایدا نەكەوتبوو
وە هیچ كەسێك ئێستا لە ژوەرەوە نەماوە ، بێجگە
لە خاتوون ئێریا بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلی خۆی هەیە هیچ
پێویستی بە شۆفێر نییە ." ئۆه ، بەڵێ دەبێت كەسێك لە فڕۆكەخانە هەڵبگرم ".
شۆفێرەكە وەڵامی دایەوە ." تكایە با بێمە ژوورەوە ، بمبە بۆ هەر
شوێنێك كە خۆت دەتەوێت لێی دابەزی ".
ئێما بە دڵەراوكێویەوە وتی ، شۆفێرەكە بۆ كەمێك
لێی داڕمابوو دەمی كردەوە بۆ ئەوەی شتێك بڵێت
بەڵام وەستا دوای ئەوە چركەیەكی نەبرد دەرگای
پشتەوە تاكسییەكەی كردەوە ، ڕێگەی پێدا بچێتە
ژوورەوە ." سوپاس ". ئێما بە دڵخۆشیەوە وتی بۆ
دواین جار سەیری دەروازەكەی كرد ، بینی كەسێك
لە چاوتروكانێكدا لە دەروازەكە هاتە دەرەوە ، ئێما نەیدەتوانی ئەو كەسە ببینێت بەهۆی ئەو درەختە
بچووكانەی كە لە پێش دەروازەی دایەنگەكە چاندرابوون
كە ڕێگری لە بینینی ئەو كەسە دەكرد .دڵی كەمێك ئارام بووەوە ، كاتێك لەناكاو ئۆتۆمبێلەكە
دەستی بە جووڵە كرد .
![](https://img.wattpad.com/cover/350842982-288-k553686.jpg)
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werwolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...