هیوادارم چێژی لێببینن ...❦
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯---------
" لە كۆتاییدا ". ئێما بە پەرۆشەوە هاواری كرد
كاتێك زەردەخەنەیەكی زۆر گەشاوە لەسەر
ڕوخساری دەركەوت .لوكاس ئۆتۆمبێلەكەی لێدەخوری بەرەو مێگەلەكەی
كۆمەلەی ئەلماسی ڕەش بڕاكەی دەڕۆیشت ." من لە ئۆتۆمبێلەكە دادەبەزم ".
ئێما پێش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەكە دەربچێت
لوكاس بەخێرای قەمیسەكەی ڕاكێشا كە وای
لێكرد بكەوێتە سەر كورسیەكەی تەنیشتی ." تۆ بۆ هیج شوێنێك ناڕۆیت هێشتا
بۆ گەیشتن بە ماڵەكەت دە خولەك ڕێگە ماوە ".
لوكاس وتی كاتێك ڕێگری لە هەستانەوەی كرد ." تكایە من هەموو ئەم ناوچەیە بەباشی دەزانم ".
لوكاس دەیتوانی تێبینی ئەوە بكات كە ئەو چەند
بە پەرۆشە بۆ ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەكەی بچێتە دەرەوە ." بگەڕێوە بۆ شوێنی خۆت ".
گەمژەیی كرد بەبێ ئەوەی هیچ هیوایەكی
هەبێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندییەكەی بە بێزاری
هەناسەیەكی هەڵكێشا و گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی .جارێكی تر دەستی كردەوە بە لێخورین و دوای
چەند ساتێك سەیری ئێمای كرد كە لە پەنجەرەكەوە
سەیری دەرەوەی دەكرد و زەردەخەنەیەكی جوانی
لەسەر لێوەكانی بوو .بیری هاتەوە كە چۆن بەناو كێڵگە دڕێژ و كراوەكانی
پر لە گوڵی زیندوو ڕای دەكرد كە بە دارە زەبەلاح و
بەرزەكان دەوردرا بوون كە زەویەكەیان زیاتر ڕازاندبوەوە .گەڕانەوە بۆ ماڵەوە زۆر دڵخۆشی دەكرد لە ڕاستیدا
هاوڕێی زۆری نەبوو ، زۆربەی منداڵەكان بەهۆی
لاوزی جۆری گورگەكەی وەكو كەسێكی دەركراو
مامەلەیان لەگەڵ دەكرد بەڵام سەڕەرای ئەوەش ئەو
بە وریاییەوە مامەلەی لەگەل هەموو كەسێك دەكرد
هەر بۆیەش كەسە بەتەمەنەكان زۆریان خۆشدەویست .ئەوەندە میهرەبان بوو لەگەڵ هەمووان تەنانەت
ئەو كەسانەی كە مامەڵەی توندیان لەگەڵ دەكرد
هەندێكجار هەستیان بە خراپیی دەكرد .ئاسمان لەپاشنیوەڕۆدا شینێكی گەشاوە بوو هەستی
بە هەوایەكی گەرم دەكرد كە پربوو لە تەمبەڵی كە
ئەمەش وای لێدەكرد كەمێك خەوالو بێت .
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werewolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...