مارك توین گوتی
" ئەگەر دەتەوێت دڵی كەسێك خۆش بكەی
ئەوا بەر لە دڵت گوێچكەكانتی پێبدە ، چونكە
نیوەی بەختەوەری لەوەدایە كەسێك هەبێت گوێت
لێبگرێت "٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝓥𝓞𝓣---------------
ئێما بە ئازارەوە چاوەكانی كردەوە
سەری ئازارێكی زۆری هەبوو بینی
بەیانیە سەیری كاتژمێری دیوارەكەی
كرد بۆ ئەوەی بزانێت كاتژمێر چەندە
نزیكەی كاتژمێر ٩:١٥ خولەكی بەیانی بوو .ئەو هەوڵیدەدا هەستێتە سەر پێ بەڵام نەیدەتوانی
جەستەی زۆر لاواز بوو ئارەقی ڕوخساری زیاتر
دەبوو دەیزانی لوكاس پێشتر ڕۆیشتووە بەڵام هەستی
دەكرد شتێك ڕاست نییە .موبایلەكەی تەنیشت جێگاكەی هەڵگرت
پەیوەندی بە یەكێك لە خزمەتكارەكان كرد
لوكاس فەرمانی پێكرد هەركاتێك پێویستی
بە شتێك بوو دەبێت پەیوەندی بە یەكێك لە
خزمەتكارەكان بكات وەگوتی گەر ئەوە نەكات
ئەوا خزمەتكارەكان سزادەدرێن لە جیاتی ئەو
هەرچەندە ئێما حەزی بەو فەرمانە نەبوو بەڵام
نەیدەتوانی ڕەتی بكاتەوە چونكە هەر خۆی وتی
گەر وانەكات ئەوە خزمەتكارەكان سزا دەدرێن .ئێما بە لاوازیەوە پەیوەندی بە یەكێك
لە خزمەتكارەكان كرد و وتی
" پێویستم بە كەسێكە یارمەتیم بدات ".
هەستێكی زۆر بەهێزی هەبوو كە شتێكی خراپ
ڕوودەدات .دوو چركە نە ڕۆیشت لە دەرگای ژوورەكە
درا ئێما زانی یەكێكە لە خزمەتكارەكان بێگومان
هەر كەسێك لە كۆشكی ئالفا لوكاس كاربكات دەبێت
كەسێكی بە تواناو چالاك بێت چونكە ئەلفا زۆر رقی
لە كەسانی لاواز و بێهێز دەبێتەوە لە كۆشكەكەی كار
بكەن ." وەرە ژوورەوە ". ئێما بە ماندووییەوە وتی
ئافرەتەكە چووە ژوورەوە لە كاتێكدا ئێما بە
زەردەخەنەیەكی لاوازە سەیری دەكرد كاتێك
بینی ئافرەتەكە بە ڕوخسارێكی نیگەرانیەوە
سەیری دەكات ." چی ڕوویداوە ، لونا ؟"
ئافرەتەكە بە دڵسۆزییەوە پرسیاری لێكرد ." نازانم ، تەنها ئازارێكی زۆر خراپ
سەرمی گرتووە ". ئێما وتی كاتێك
دەستی بەسەریەوە گرتبوو .
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werewolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...