༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑛𝑖𝑛𝑒𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

554 77 114
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦


٠٠٠٠٠٠٠𝒱𝒪𝒯

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯



---------


" ئەوە هەمان ئەو پیاوە بوو كە لە ئاهەنگەكەكەدا
هەوڵیدەدا ئازارم بدات ، ئەو ڕۆژانە ئەشكەنجەی
دەدام بەڵام ئەشكەنجەی ڕۆژانە كێشەیەكی گەورە
نەبوو تەنها ئەوە نەبێت كە هەوڵی دەدا ماچم بكات
و جلەكانم دابكەنێت ، بۆیە لەوكاتەشدا منیش
دەستم كرد بە هاواركردن لەناكاو ڕووناكیەكی سپی
لەبەردەم چاوەكانمدا بڵاو بووەوە دوای ئەوە
هیچی ترم بیرنایەتەوە ". دوای ئەوەی ئێما ڕوونی
كردەوە كە چی ڕوویدا لەو ڕۆژەدا قۆڵەكانی پێكەوە
دەچەمێنێتەوە چاوەكانی لەسەر زەوی مەڕمەڕە
سپیەكەدا دەڵكێنێت .

لوكاس هەناسەیەكی قوڵی هەڵمژی و یەكسەر جەستە
گرژەكەی ئارام بوویەوە كاتێك زانی دەست دڕێژی
جەستەی نەكراوەتە سەر .

" باشە ، بەڵام ئەو چۆن ئەشكەنجەی دەدایت ؟"
لوكاس بە دەنگێكی ساردەوە وتی تانەنەت نایەوێت
وێنەی ئەوەش بكات كە چۆن ئەشكەنجەیان داوە .

" تەنها ئەشكەنجە ، نەخێر ، بە ترسناكترین شێوە
ئەشكەنجەی دەدام تەنانەت نازانم چیم كردووە بۆ
ئەوەی ئەوەندە توڕەی بكەم ". بە لاوازیەوە وەڵامی
دایەوە بۆ چركەیەك سەیری چاوەكانی لوكاسی كرد
كە بەشێوەیەكی نیگەرانییەوە جەستەی دەپشكنی
لوكاس خۆی بەتاوانبار دەزانی چونكە هەر لەسایەی
دوژمنەكەیەوە هاوڕوحەكەی دووچاری ئەشكەنجەو
دەست دڕێژی و ئازار بوەتەوە .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now