༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡ℎ𝑖𝑟𝑡𝑦 - 𝑜𝑛𝑒 ༆

599 101 32
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...♥︎









٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠







ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇꜰᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ ♡︎













_______________






ئێما بەبێ هێزی چاوەكانی كردەوە ، برۆكانی گرژ
كرد كاتێك هەستی بە ئازارێكی توند كرد لە سەریدا
بینی لەسەر جێگاكەیەكی زۆر نەرم پاڵكەوتوە ،
بۆساتێك بە شلەژاویەوە سەیری دورووبەری دەكرد تێبینی كرد لە ژوورێكی زۆر جیاواز دانراوە ، نەوەك
لە ژوورەكەی خۆی و لوكاسدا !! بەخێرایی لەسەر جێگاكەی هەستایەوە كاتێك ڕووداوەكانی ئەمڕۆیی بیركەوتەوە .



هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوو ، لوكاس كەسێك لە
پێش چاوەكانی ڕاستەوخۆ بكوژێت ، توڕەبونێكی
زۆر لەسەر ڕووخساری دەركەوت كاتێك بیری دەكردەوە
لوكاس نەك تەنها كەسێك لە پێش چاوەكانی دەكوژێت بەڵكو كچێكی دیكەی هێناوە بۆ ئەوەی جێگاكەی ئەو
بگڕێتەوە سەڕەرای هەموو ئەمانەش ببێتە خزمەتكاری
تایبەتی ، بەخێرایی دەسكی دەرگای ژوورەكەی
گرت بۆ ئەوەی بیكاتەوە و ڕووبەرووی لوكاس ببێتەوە
بەڵام دەرگاكە قفوڵبوو نەدەكرایەوە ، ئێما لەوكاتەدا
هەستی بە توڕەبوونێكی زۆر دەكرد بەخێرای لە
دەرگاكەی دەداو هاواری دەكرد .





" لوكاس دەمەوێت بێمەوە دەرەوە لەم
ژوورە ، تۆ ناتوانیت تا هەتایی لەم
ژوورەدا بەندم بكەیت ، دەرگاكە بكەنەوە
من نامەوێت لێرەبم ". تا دەهات زیاتر
هاواری دەكردوو بەتوندی لە دەرگاكەیدەدا .





لەناكاو گوێی لە كردنەوەی قفڵی دەرگاكە بوو
هەناسەیەكی قووڵی هەڵمژی و خۆی ئامادە كرد
بۆ ئەوەی ڕووبەرووی لوكاس ببێتەوە و بەسەریدا
بتەقێتەوە ، بەڵام هەركە دەرگاكە كرایەوە ڕووخساری
دەهێندەیی جاران توڕەتر دەرەكەوت ، كاتێك بینی
ئەو كچە لیانا بە لوتبەرزیەوە لە نێو كۆمەڵێك خزمەتكار
وەستاوە و بە ڕووخسارێكی زۆر سارد سەیری
دەكات ، ئاماژە بە سەرۆكی خزمەتكارەكان
دەكات و دەیڵێت .





" دەمەوێت هەر ئەمڕۆ دەست بەكار
بێت وەك خزمەتكاری تایبەتی خۆم
سەرەتا دەبێت ژوورەكەم و توالێتەكەم
پاك بكاتەوە ئینجا دەست بەكارەكانی
تر بكات تێگەیشتن ". بە لوتبەرزیەكی زۆر
لە دەنگیدا گوتی كاتێك بەنیگایەكی زۆر فێلبازانەوە
سەیری ڕووخساری دەكرد .





^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now