༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑖𝑓𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

509 83 2
                                    

چارلی چاپلن وتی ;
" بیركردنەوەی قسەی خەڵكی تەواو نابێت
جا باشترە ژیان ئاوا بگوزەرێنیت كە خۆت ئاسوودەی "


٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯


-----------



" ئەلفا جادووگەرەكان دەیانەوێت قسەت
لەگەڵ بكەن پێویستیان بە یارمەتییە ".
بێتا وتی كاتێك سەری چەماندبوەوە لوكاس بەهێواشی
سەیری كرد و قوڕگی پاك كردەوە و وتی .

" جادووگەرەكان بۆ ماوەی پێنج سەد ساڵە
نەیاندەویست گورگەكان ببینن ئێستا لەناكاو
دەیانەوێت یارمەتییان بدەین و قسەیان لەگەڵ
بكەین بەڵام یارمەتی تەنها بە ئەوانە دەدەرێت
كە بەڕاستی پێویستیان پێیەتی ".

" ئەلفا جادووگەرێك هەیە كە دەیەوێت بتبینێت و
باسی خۆی بۆت بكە هەواڵێك دەگەیەنێت كە
لەلایەن شاژنەكەیەوە هاتووە ".

" پێی بڵێ دەتوانێت بێتە ژوورەوە تەنها
ئەگەر هۆكارێكی باشی هەبێت بۆ گفتوگۆكردن
لەگەڵ من ئەگەرنا بێ هیچ شتێك لە ناوچەكەمان
دەردەكرێت ". لوكاس بەجددیەوە وتی .

بێتا بەسەر ئاماژەی بە پیاوەكەی بەردەرگا كرد
كە ڕێگە بە جادووگەرەكە بدات بێتە ژوورەوە
لەماوەی چركەیەكدا كچێك هاتە ژوورەوە .

ئەو ئەوەندە جوان دەردەكەوت كە بێتا نەیدەتوانی
بوەستێت لە سەیركردنی بەچاوی ئارەزوومەندانەوە
بەڵام ئەلفا هیچ گرینگی پێ نەدەدا ، كچەكە ڕاستەوخۆ
سەیری چاوی كرد و زەردەخەنەیەكی جوانی بۆكرد .

" سڵاو ئەلفای مەزن من لێرەم بۆ
راگەیاندنی هەواڵێكی زۆر گرینگ ".
كچەكە وتی كاتێك لە نزیك كورسییەكە
وەستا بوو لەكاتێكدا لوكاس بەسەری ئاماژەی
پێكرد تاوەكو دابنیشێت .

" تۆ دەبینیت رەگەزەكەمان هێواش هێواش
لەناودەچێت و لەسەر لێواری لەناوچوونە
هیچ جادووگەرێك لە جۆرەكانی ئێمەدا نەماوە
وادیارە گورگەكانیش مێینەی زۆریان لە گروپەكانیاندا
نەماوە شاژنەكەمان پێشنیاری ئەوەی كرد كە لەوانەیە
ئێمەی جادووگەر و گورگەكان پێكەوە یەك بگرین
لەوكاتەوەی خوێنمژەكان تەنها دەتوانن مرۆڤ بكەن
بەخوێنمژ تەنانەت بێ ئەوەی پەیوەندی جەستەیش
ئەنجام بدەن بۆیە گورگەكان تاكە بژاردەی ئێمەن
بۆ ئەوەی بنچینەی شانشینەكەمان لەناو نەچێت ".

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now