هیوادارم بە دڵتان بێت ..❦
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯----------
" دوای ئەوەی ئەلفا هەموو جادووگەرەكانی شكست
پێهێنا ئێستا هەموو ناوچەكە و بە جادووگەرەكانیشەوە
لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەودان ". رۆز بە شانازییەوە
بۆ ئەو خانمەی ڕووندەكردەوە كە یارمەتی ئێمای دا
كاتێك نەخۆشكەوتبوو ." هەموو ئەمانە كەی ڕوویانداوە ؟ ".
ئێما بە پەرۆشیەوە پرسی ." کاتێک تۆ ڕفێندرایت ئەلفا لەو ڕۆژانەدا زۆر ناڕەحەت
بوو بەبێ دوودڵییەکی زۆر فەرمانی بە جادووگەرەکان کرد
كە خۆیان ڕادەست بکەن، جادووگەرەکان هیچ هاوتای گروپەکەمان نەبوون، وەک دەبینین ئێمە تەنها یەک گروپ نین، بەڵکو سەدان گروپین لە ژێر سەرکردایەتی یەک ئەلفا ".
ئێما بە شۆكەوە سەیری كرد بڕوای بەوە نەدەكرد كە
لوكاس بۆماوەی دوو ڕۆژ ئەم هەموو سەركەوتنەی
بە دەست هێنابێت ." باشە ئەی دەربارەی كۆمەڵەكەم چی ؟"
ئێما وتی كاتێك ڕۆز یەكسەر چاوەكانی بڕیقاندەوە ." كۆمەڵەكەت ، ئەمە كۆمەڵەكەتە لونا ".
ڕۆز بە زەردەخەنەوە وتی ." نەخێر ، مەبەستم لە كۆمەڵەكەی بڕاكەم بوو
بیرمە كۆمەڵەكەی ئێمە لەگەڵ كۆمەڵەی ئەلفا
دوژمن بوون ". ئێما وتی ." ئۆه بەڵێ لە ئێستادا تەنها دوو جۆری گورگ هەیە لەم
ڕۆژانەدا سەركردەی یەكێكیان ئەلفا لوكاسە و سەركردەی جۆرەكەی تر ئەلفایەكی ترە بەناوی جاكۆپ كۆمەڵەی بڕاكەت
لەژێر دەستی ئەوەی ئێمەیە ، بەڕاستی دوژمن نین چونكە
ئەلفا پێی وایە شتێكی گەمژانەیە شەڕلەگەڵ گورگەكان بكەین
چونكە ئێمە لەهەمان جۆڕین ".
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werewolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...