༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑒𝑛 ༆

393 53 0
                                    

نەجیب مەخفوز :
هەیە قسە دەكات و قسەكانی هیچ ناڵێن
هەیە بێدەنگە و بێدەنگییەكەی هەموو شت دەڵێت ..!




٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯



--------

"چی ، ها ، دووبارە ئەوەبكەوە گەر بوێریت هەبێت".
بە هاوارەوە وتی .

ئێما گوێی لە دەنگێكی بەرز و زۆرقووڵ
بوو كەوای لە دڵی دەكر دەستبكات بە نوقمبوون .

من دەمزانی ئەوە لوكاس بوو كە لە
گفتوگۆدا بوو لەگەڵ چەند ژنێكی جێشخانەكە .

لە كۆتاییدا ڕێگەی پێدا بچێتە دەرەوە و سەردانی
ئەو ژوورە بكات كە ژنەكان تێیدا كۆدەبوونەوە
قسەیان لەگەڵ یەكتر دەكرد هەروەها ڕێگەی پێدا
بچێتە باڵكۆنەكەش .

ئێما چووە چێشتخانەكە وتی" ئەم دەنگە چی بوو ؟"

" ئەوە ئەلفا بوو ". یەكێك لە خزمەتكارەكان
وەڵامی داوە .

" ئەو دەنگە لە كوێوەوە دێت ". ئێما پرسیاری
لێكرد بۆ ئەوەی ببینێت چی ڕوودەدات لەم
كۆشكە .

" لونا ، ئەلفا ڕێگە بە هیچ كەسێك نادات - ".
خزماتكارەكە خەریك رستەكە تەواو بكە
كاتێك ئێما بە خێرای هەڵسا .

" من لە چركەیەكدا دەگەرێمەوە ".
ئێما وتی كاتێك خزمەتكارەكان هەوڵیان دەدا
بیوەستێنن ، بەڵام ئەو رێگری لێكردن ئەو دەستانەی
بشگوێ خست كە هەوڵیان دەدا ڕێگری لێ بكەن .

ئەو گوێی لە هاوارێكی بەرز بوو كە دڵی
پر دەكرد لە ترس ، ئەو دەیزانی كە لوكاس
دڕندەیە بەڵام ئەو دەیویست بە چاوەكانی خۆی
بیبینێت .

گورگەكەی قسەی لەگەڵ دەكرد بۆ ئەوەی
ڕێگری لێبكات ، بەڵام ئێما قسەكانی پشگوێ دەخست

ئەو لەناكاو وەستا پلیكانەیەكی بینی
بۆ ژێر زەمین دەڕوات وادیاربوو ئەم
كۆشكە ژێر زەمینێكی هەبێت

دەستەكانی دەستیان بە لەرزین كرد كاتێك
هاوارەكان زیاتر بەرز دەبوونەوە ئەو زۆر بە
هێواشی هەنگاوی دەنا نەیدەویست هیچ دەنگێكی
نەخوازراو دروست بكات .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now