༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 - 𝑒𝑖𝑔ℎ𝑡 ༆

286 52 19
                                    

هیوادارم بەدڵت بێت ئەزیز ... ❦






قلت والدموع في عيني ؛
لم يكن خطأه بل كان خطئي أنا من أعطيت
له قلبي على راحة يدي عطيته له دون أي تفكير
مني بعواقبي هذا و الآن أتحمل عواقب أفعالي و
إختياري ...


بەچاوە پڕ فرمێسكەكانم گوتم ;
خەتای ئەو نەبوو ، خەتای من بوو ، من ئەو
كەسە بووم كە دڵی خۆمم بە دەستەكانی خۆمدا
پێم دا ، بێ هیچ بیركردنەوەیەك لەلای خۆمەوە
دەرئەنجامەكانی ئەم كارەم وەرگرت ، ئێستاش
دەرئەنجامەكان وەردەگرم و لەگەڵ كردارەكانم
و هەڵبژاردەیی خۆم ...




___________________


هاوڕێیان پێتان چۆنە مەرجی پارتی داهاتوو دابنێم ؟
چونكە گەروا نەبێت ئێوە ئاقل نابن ، یانی زۆر 
هەستێكی ناخۆشە كە دەبینی خوێنەر هەیە و ڤۆت ناكەن ، پارتی یەكەمی ئەم چیرۆكە سەیرم كردووە لە 995 بینەر تەنها 55 كەس ڤۆتی كردووە ئێوە گەر ببنە نوسەر ئەمە قبووڵ دەكەن بێگومان نەخێر جا گڵەی پارتیش نەكەن گەر دڕەنگ پارت دابنێم لە هەموو چیرۆكەكان چونكە تەنها ماندوبوونم پێ دەبڕێو هیچیتر نا جەماعەت بەخوا ئاوا بڕوا هیچ باش نابێت ، منیش وەك نوسەرەكانی تر وادەكەم بەمانگ نەمبینەوە ..






_____________









" ئەمە خێزانەكەمە ". كچەكە گوتی كاتێك ئێما
سەیری وێنەیەكی خێزانی پێنچ پیاو سێ مێینە كرد .

تەنها بە سەیركردنیان مڕۆڤ دەتوانێت بزانێت
كە ئەوان خوێنمژن .

بەڵام بۆچی ئێستا وێنەی خێزانەكەی نیشاندەدات
ئێما بە ڕووخسارێكی بێ دەربڕینەوە سەیری
كچەكەی دەكرد ، وەك ئەوەی كچە خوێنمژەكەی
بەرامبەری مێشكی بخوێنێتەوە و دەست بە قسەكردن
بكات .

" ئەوان هەموویان مردوون ، پێشبینی دەكەیت
كە كێ خێزانەكەمی كوشت ؟ هاوڕوحەكەت
هەموویانی هەر لەم شوێنەدا كوشت ". بەخێرایی
چاوەكانی لێ دوورخستەوە نەیدەویست دڵتەنگی
خۆی نیشان بدات .

" كەواتە تۆ لێرەیت بۆ ئەوەی تۆڵەی
كوشتنی خێزانەكەت بكەیتەوە بە كوشتنم
وایە ؟" ئێما گوتی بەڵام كچەكە بەخێرایی
سەری بە نەخێر لەقاند .

" نەخێر ، ئەوە مەسەلەكە نییە ، تەنها دەمەوێت
ئەوە بڵێم كە ئەلفا لوكاس گورگێكی زۆر مەترسیدارە
ئێستاش بیرمە كە چۆن پێستی بڕاكەمی پارچە پارچە
كرد ! تەنانەت ناتوانم ڕوونی بكەمەوە كە چەندە
دڕەندە بووە ، تێناگەم بۆچی كچێكی وەك تۆ هێشتا
لەگەڵیدایە ". دوای قسەكانی دڵی ئێما بەخێرایی
دەستی كرد بە لێدان ، كەس ناتوانێت نكوڵی لەوە
بكات كە لوكاس چەندە دڕەندەو بێ بەزەییە .

^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^Where stories live. Discover now