هیوادارم بەدڵتان بێت ...♥︎
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇꜰᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ ♡︎
پرسیارێك : كێ دەزانێ پاسپۆردی واتپاد چۆن
دەگۆڕێت بەخوا زۆریش هەوڵمداوە بیگۆڕم بەس
هەر نەمتوانیوە ، ئەم ماوەیە موبایلەكەم زۆر شەكل
دەكات نازانم بۆچی وای لێهاتوە ، پاسپۆردی واتپادم
نازانم گەر ڕەشیش ببێتەوە دەفەوتێم تكایە گەر یەكێك
زانیاری لەسەر هەیە پێم بڵێ چونكە زۆر پێویستم
بەوەیە بیگۆڕم ._______________
ئێما بە شلەژاویەوە خەریكی خواردنی نینۆكەكانی
بوو ، جار جارەش چاوەكانی دەكەوتە سەر كاتژمێری
دیوارەكە ئاهێكی نائومێدی هەڵكێشا چی ئەگەر لوكاس
شتێكی بەسەر بێنێت ، لەناكاو لەناو بیركردنەوەكانی
بەهۆش خۆی هاتەوە كاتێك گوێی لە زەنگی دەرگاكە بوو .تەنها پازدە خولەك ڕۆیشتوە لە ئێستادا ، بەڕاكردن
بەرەو دەرگاكە ڕۆیشت چونكە دڵنیابوو لەوەی
بلەیز لە پشت دەرگاكەوە وەستاوە .ترس و دڵەڕاوكێ بە جەستەیدا ڕۆیشت ، لەو ساتەدا
كاتێك بیری لەوە دەكردەوە كە دەبێت لوكاس چی لە
بلەیز بكات ؟ دەرگاكەی كردەوە تاوەكو ئەو كچە
ببینێ كە قەناعەتی پێهێنا لە دەستی لوكاس هەڵبێت ." سڵاو ". ئێما بە زەردەخەنەوە گوتی .
بلەیز بە زەردەخەنەوە سەری لەقاند و ، بە هێمنی
چووە ناو ماڵەكەوە لەكاتێكدا چاوەكانی بەدوای
هەر شتێكی نائاسایی دەگەڕا لەم شوێنەدا ." چی ڕوویداوە ئێما ؟ پێویستت بە چ یارمەتیەك
هەیە ؟" بلەیز بە ئاسایی گوتی ، لەكاتێكدا ئێما
بە شلەژاویەوە یاری بە دەستەكانی دەكرد چونكە
بیری لە هیچ وەڵامێك نەدەكردەوە لەو ساتەدا ." من تەنها دەمویست _". خەریك بوو قسە بكات
بەڵام لەناكاو دەرگاكە زۆر بەتوندی كرایەوە .بلەیز برۆكانی گرژكرد ، كاتێك بینی ئێما هێواش هێواش دەستی كرد بە پاشەكشەكردن .
" ئەمە چییە ؟ بە دۆزەخ ". بلەیز هاوارێكی بەرزی
كرد ، كاتێك بە چاوە فراوانەكانی سەرنجی نزیك
بوونەوەی لوكاسی دا ، بە هەنگاوە گەورەكانی
بەرەو ڕووی چوو لەكاتێكدا بلەیز شۆك ببو تەنانەت
نەیدەتوانی لە شوێنی خۆی بشجوڵێتەوە .
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werewolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...