هیوادارم چێژی لێببینن ...❦
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯----------
" دایكم دەستی كرد بە ڕق لێبوونەوە لە ئێما
كاتێك زانی گورگەكەی كەمئەندامە جاران
جنێوی پێدەدا و دەگریا و گاڵتەی پێدەكرد
لە بەردەم هەموواندا ، بەڵام شتە بەرگە
نەگیراوەكە ئەوەبوو كە وەك كچی خۆی
لە بەرچاوی هەمووان ڕەتی دەكردەوە
كە ئەمەش وایكرد باوكم وەك هاوەلێك
دایكمان ڕەت بكاتەوە ، كاتێك دایكم بەمەی
زانی خۆی كوشت ". سیان بە ئاهێكەوە
چی ڕوویداوە ڕوونی كردەوە لە كاتێكدا
چاوەكانی لوكاس تەسك بوونەوە كاتێك
بەمەی زانی بۆچی هاوڕووحەكەی ئەمڕۆ
بەم شێوەیە هەلسوكەوتی دەكرد ." دایكت مردووە ؟" لوكاس وتی
پێش ئەوەی قورگی پاك بكاتەوە ." بەڵێ ، تەنانەت كاتێك دایكم وەك پیسێك
مامەڵەی لەگەڵ دەكرد ئێما هەر خۆشی
دەویست ، چەند ڕۆژێك قسەی نەدەكرد كاتێك
دەربارەی مردنی دایكمی زانی نازانم چۆن
بەسەریدا زاڵ بوو ئەو توانی چاودێڕی هەمووان
بكات و وایان لێبكات باوەڕ بكەن كە ئەو زۆر
دڵخۆشە تەنانەت كاتێك منداڵەكان هەرەشەیان
لێدەكرد ". لوكاس بە قوڵی لە نێو بیركردنەوە
دابوو كاتێك پەنجەكانی بەنێو ریشە تەنكەكەی
دادەهێنا .سیان هیواخواست بوو لوکاس ڕەتی نەکاتەوە، هەرچەندە
ئەو بە هیچ شێوەیەک لوكاسی خۆشی نەدەویست بەڵام
نەیدەویست فرمێسک لە چاوی خوشکەکەیدا ببینێت ." باشە ئێما لە كوێیە ؟"
لوكاس پرسی بەبێ ئەوەی هیچ هەستێك لەسەر
ڕوخساری نیشان بدات سیان مەحال بوو بزانێت
بیر لەچی دەكاتەوە .
YOU ARE READING
^ ~ ئەلفای بێ بەزەیی ~^
Werewolfئەو زۆر دڕندە و بێ بەزەیی و خراپ بوو ٠٠ مەحاڵە دڵی بەدەست بهێنیت پیاوە پرسیاكە هەرگیز ناگۆرێت تەنانەت بۆ هاوسەرەكەشی ئەو بكوژێك بوو كردەوەكانی ئەوەندە ترسناك بوون كە هەر ژنێك خۆزگەی دەخوازت تێكەلی ئەو نەبێت بەڵام لە كۆتاییدا كچێكی دۆزییەوە كە تەم...