PART 8

46 11 0
                                    

بەڵام هەزار خۆزگە ئەو ڕۆژە ڕێگریم لە بابە بکردایە و نەمهێشتایە بڕوات چونکە ئەوە ئەو ڕۆژەبوو کە تیایدا پیاوی ژیانمم لەدەستدا ئەو ڕۆژەبوو باوکمم لەدەستدا ئەو ڕۆژەبوو کە ئەو شتەی ناوی "بەخت''ـە پشتی تێکردم ئەو ڕۆژەبوو کە ئیدی تێگەشتم لەو کەسانەی کە ئەڵێن " ژیان تەنیا شتێکی پڕوپوچە کە گەمژەکان حەزیان پێیەتی"
لەو ڕۆژە بەدواوە مردن بوو بە خۆشەویستترین شتی ژیانم من بە مردنی باوکم تەنیا باوکمم لەدەست نەدا بەڵکو خۆمم لەدەستدا مافی وتنی وشەی" بابە"ـم لەدەستدا دڵخۆشیم لەدەستدا سەربەرزیم لەدەستدا بابە گیان ئەو ڕۆژە کە داوات لێم کرد ئاگام لە دایە بێ لەدوای تۆ ئەتزانی شتێکی وا ڕووئەیات؟ هەر بەڕاست بەتەمابووی جێم بهێڵی؟ بابە ئەگەر بمزانیایە ئەو ڕۆژە لە باوەشت نە ئەهاتمە دەرەوە ئەگەر بمزانیایە لێت دوور نە ئەکەوتمەوە بابە گیان چی ئەبێ گەر ئەمانە هەمووی خەونێک بێ؟ بابە دایە حاڵی هیچ باش نییە هەردەم ئەبوورێتەوە بابە بڕیار بوو شتەکان بەباشی بڕۆن نەک تۆ بڕۆیت! بابە ئەزانی میوانەکان زۆر زۆرن؟ لەناو هەموواندا بۆتۆ ئەگەڕێم بەڵام لە هیچ شوێنێک ناتبینم سەرم لێشێواوە ئەبێ چی بکەم لەدوای تۆ؟

:بێزار نـ....نەبوویت..... لـ..... لە بیرکردنەوە؟ تاکەی بەتەمایت لـ... لەلای پەنجەرەکەوە د..... دا.... دانیشیت و خەفەت بخۆیت؟ (ئەوە چێریۆنگ بوو بە دەنگە لەرزۆکەکەی و بە هەنسکەوە قسەی ئەکرد)

نت:ئۆ..و تۆ هێشتا لێرەیت؟

چێری: چۆن ئەتوانی وا بکەی؟

نت: مـ... مەبەستت چییە چێری؟

چێری: بۆ ئازاری خۆت ئەدەیت؟ 2 ڕۆژ ئەبێت لەدوای ڕوداوی هاتووچۆیەکە دوای ئەوەی باوکتت لەدەستدا بەڵام تا ئێستا تەنانەت فرمێسکێکیشت نەڕشتووە خۆت بە ئازا دەرمەخە خەریکیت خۆت وێران ئەکەیت(هەمووی بەسەریەکەوە وت بەڕاستی دەنگی گرینگیپێدەر دەرئەکەوت هەر بەجددی زۆر نیگەرانی نت بوو)

نت:چێری بابە داوای لێم کرد ئاگام لە دایە بێ ئێ ئەگەر من بگریم کێ فرمێسکەکانی دایکم ئەسڕێ؟ ئەوکاتە دایکم زیاتر ئەڕووخێ بەبینینی من بەمشێوەیە

چێری: بەڵام چی دەربارەی تۆ؟ تکایە نت ئەگەر هیچ نەبێ بەتەنها بگری لای دایکت نا

نت: چێری ئەبێ هەوڵدەم بەهێز بم ئەگەرنا ناتوانم بمێنمەوە لە ژیان هێشتا شتی زۆر ماوە بیچێژم

چێری: بەڵێنت پێ ئەدەم هەمیشە لەلات ئەبم و دوور ناکەومەوە و یارمەتیت ئەدەم باشترین هەوڵی خۆم ئەدەم تا تۆ دڵخۆش بکەم

نت: ئەوانە ئەزانم(بە زەردەخەنەیەکی کەمەوە و بە پۆزەوە وای وت ئەمەش وای کرد چێریۆنگ زەردەخەنە بکات)
1
چێری: هێشتا هیونجین و خێزانەکەی نەهاتوون وایە؟

نت:نەخێر هێشتانا..... ئەوان وەڵامی پەیوەندییەکانیش نادەنەوە تەنانەت هیونجین'یش وەڵامی پەیوەندی و نامەکانم ناداتەوە

پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now