PART 16

25 4 3
                                    


"29؟"


"35"

نەفرەت
هیچ سەرسام نیم

"پیرە پیاو"
بەو قسەیەم برۆیەکی بەرز کردەوە و هەنگاوێکی نایە پێشەوە
گەمژە

"ئەی تۆ چیت؟..."
چرپاندی بە گوێمدا و لێم نزیکتر بویەوە، هەستم بە هەموو لاشەی دەکرد چەسپ ببو بەوەی منەوە

"بچکۆل؟"
وتی و پێکەنی هەستم بە هەناسەی گەرمی کرد، هەناسەم وەستا


بە دەستەکانم لە خۆمم دوور خستەوە

"وامزانی لێکۆڵەران بەڕێزن"
دووبارە برۆیەکی بەرز کردەوە

" باشە باشە تەواو"
بە خێرایی وتم و چاوم سوڕاند چونکە ئەو پێکەنی

"وە وەک ئەوە نییە بیرم چووبێ"
وتی لەکاتێکدا بزەی دەکرد و بەردەوام بوو

"هەر شتێک بڵێم بەقسەم دەکەیت هەروەک ڕێککەوتین لەسەر زانینی تەمەنم"
چاومم سوڕاند

" ڕێککەوتن؟ بیرم نایە ڕازی بوبم"
بە ئاسایی وتم و ئەو برۆیەکی بەرز کردەوە

"مەبەستت چیە ڕازی نەبوویت؟ ئێمە ڕێککەوتین"

" نەموت ڕازیم بە ڕێککەوتنەکە تەنیا وتم بیڵێ"
بە فیزەوە وتم و ئەویش پێکەنی

" دەبوایە بمزانیایە چەندە فێڵبازیت... ڕێوی بچوک..

کەوایە..خودات لەگەڵ چێژ لە کۆتا شەوی زیندانت ببینە"

وتی و دەستی بە ڕۆیشتن کرد

نامەوێت بڕوات دووبارە ئازار دەدرێمەوە ئەگەر بزانن کۆتا شەوم دەبێت لێرە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ئازار دانم دەدەن
من ئەوەم ناوێت
نامەوێت چیتر بە ئازارەوە بخەوم
نامەوێت لاشەم خوێنی لێبێت
نامەوێ ئازار بدرێم

سەیرم کرد لێکۆڵەر لی لەلای دەرگاکەبوو و خەریک بوو بیکاتەوە
بەخێرایی نزیک بوومەوە و بەشی خوارەوەی کراسەکەیم گرت
بە سەرسامی ڕووی لە من کرد و بە نەرمی پرسی

"شتێکت پێویستە؟"

"ئێ..نـا...مەبەستم.. بەڵێ"
زەردەخەنەی کرد

"چیت پێویستە؟"

"بمێنەوە"
نەفرەت زۆر کڕینج دەردەکەوم
هەرچیەک بێت
ئەوە لە ئێستادا گرینگ نیە

"وامزانی بە بینینم بێزار بوویت"
وتی لەکاتێکدا پشتی ملی دەخوراند و زەردەخەنەی شێتانەی دەکرد

پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now